دار بە بەرەکەی ئەناسرێ.
بەشی زۆری وڵاتی کوردستان چیا و کێوە، جووتیاری کورد لە مێژوویەکی دێرینەوە جۆرەکانی داری ناسیوە، ئەو دارانەی کە بەریان باشە باخ و باخچەی لێ بنیاتناون و کەڵکی لە بەری دارەکان بینیوە، پەندەکە مەبەستی لە مرۆڤ کارکەر و بە بەرهەمە، کە لە کۆمەڵگەدا جێ دەستی دیارە و جێگەی ڕێزە.[1]