دار بەسەر باریا کراوە.
لە کوردەواردا لە مێژووی دێریندا هاتوچۆ و باربردن بە وڵاخ بووە، کەسی بێدەسەڵات و هەژار کاتێک وڵاخی بارکردووە، بێگاری پێکراوە و کاڵا و شمەکی زیاتریان پێ لە وڵاخەکەی ناوە، لەبەر داماوی و بێکەسیی ڕەزامەندی داوە، پەندەکە بە هەژارێکی بێدەسەڵات ئەوترێت کە هەر کەس هەستێ دەستی لێبووەشێنێ یان بۆ بەرژەوەندی خۆی بەکاری بێنێت. [1]