دار پیر ئەبێ، جارێک باز بەسەریەوە ئەنیشێ.
باز: باڵندەیەکی کێوی گۆشتخۆری بەهێزە، لە چیا و کەژەکانی کوردستاندا دەژیی، لەکاتی پشوودا لەسەر لوتکەی چیا یان دارە بەرزەکاندا دەنیشێتەوە، پەندەکە مەبەستی لەوەیە دەشێ لە تەمەندا جارێک هەلی زێڕین بێتەپێش گەر نەیقۆزیتەوە و وریا نەبی لەکیست دەچێ.[1]