کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان
پێشمەرگە قارەمانەکان
تیکۆشەرە دیرێینەکان
کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان
بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە گەرمترین پیرۆزباییتان لێدەکەم و هیواخوازم هەموو ڕۆژێکتان جەژن و هەموو جەژنێکتان بەخۆشی و کامەرانی بەڕێبکەن، هیواخوازم ئەم جەژنە دەرفەتێک بێت بۆ برەودان بەگیانی لێبوردەیی و هەوڵدان بۆ گەیشتن بەتێگەیشتن و ڕێککەوتن لەسەر بنەمای خزمەتکردنی زیاتر بە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان، کە ساڵانێکە بەدەست چەندین قەیرانەوە دەناڵێنن.
دووبارە جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز لە تەواوی مسوڵمانانی کوردستان و جیهان پیرۆز بێت. [1]
#هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد#
ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی ی.ن.ک
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی رێنووس و رێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=