ناو: کاوە
نازناو: کاوە بازیانی
ناوی باوک: ئەحمەد
ڕۆژی کۆچی دوایی: #23-04-2023#
شوێنی لەدایکبوون: #بازیان#
$ژیاننامە$
کاوە ئەحمەد تۆفیق محەمەد کافرۆشی، ناسراو بە کاوە بازیانی لە حەفتاکانی تەمەنیدایە. کەسایەتییەکی ناسراوی دۆڵی بازیان و عەشیرەتی کافرۆشییە. نیشتەجێی شارۆچکەی گۆپاڵەیە لە ڕێگای نێوان (#سلێمانی#- #چەمچەماڵ#).
ئێوارەی #20-04-2023# لە ناو سەنتەری شارۆچکەی بازیان، تەقەی لێدەکرێت و فیشەکێک بەر سەری دەکەوێت. بەبێهۆشی دەگەیەنرێتە نەخۆشخانەی فاروق لە سلێمانی.
پزیشکێکی بەناوبانگی ئێراقی کە خەڵکی #بەغدا#یە نەشتەرگەرییەکی قوورس بۆ سەری ئەنجام دەدات. لە ئێستادا 20-04-2023 بێهۆشەو باری تەندرووستی ناجێگیرە.
کاوە بازیانی لە سەرەتای هەشتاکان ناوێکی ناسراوی ناو پێشمەرگەو یەکێتی بووە لە ناوچەی بازیان و چەمچەماڵ. بەهۆی ناکۆکی لەگەڵ کۆمەڵێک سەرکردەی پێشمەرگە لە هاوینی ساڵی 1985 پەیوەندی بە ڕژێمی بەعسەوە دەکات و دەکرێتە بەرپرسی مەفرزەی 79ی تایبەت. تا ڕاپەڕینی ساڵی 1991 پەیوەندی بە یەکێتییەوە دەکاتەوە. لەگەڵ درووست بوونی #بزووتنەوەی گۆڕان# بە یەکێک لەو کەسایەتییانە هەژمار دەکرێت کە پەیوەندی بەبزووتنەوەکەوە کرد.
ناوبراو بەپلەی عەمید خانەنشین کراوە و تا ئێستا وەک کەسی یەکەمی عەشیرەتی کافرۆشی تەماشا دەکرێت کە ئەم عەشیرەتە لە دۆڵی بازیان و چەمچەماڵ و سلێمانی بڵاو بوونەتەوە.
کاوە بازیانی، تۆمەتبار دەکرێت بەوەی دەستی لە کۆمەڵێک ڕووداودا هەیە کە چەند کەسێکی تێدا کوژراوە و خزمی نزیکی یەکێک لە هاوسەرەکانین. مێژووی ئەو ڕووداوانە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی 1985 تا ڕاپەڕین. هەندێکیان بووەتە کێشەی دوژمنداری و کۆمەڵایەتی بۆ ناوبراو.
لەلایەن کەسێکەوە کە خزمی یەکێک لە هاوسەرەکانییەتی بەناوی (ب) هەوڵی کوشتنی دراوە و کێشەکەیان دەگەڕێتەوە بۆ نزیکەی 37 ساڵ بەر لە ئێستا.
کاوە بازیانی، بەو پێیەی ئەو کێشانەی هەبووە ماڵەکەی جیایە لە شارۆچکەی گۆپاڵە و لە خانویەکدا دەژیت لە ناوباخێکدایە و دەکەوێتە سەر ڕێگای (چەمچەماڵ- سلێمانی).
وە دوای مانەوەی بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک بە بێهۆشی لە نەخۆشخانە ئێوارەی #23-04-2023# گیانی لەدەست دا. [1]