موسڵ لە سەدەی شازدەدا.
#عەباس نادر قادر#
لە ساڵی 1516 -1918 سەڵتەنەتی عوسمانی کوردستانی باشووری داگیرکردووە، باشووری کوردستان هەمووی سەر بەیەک ویلایەت نەبووە ، ماوەیەک زۆرێک باشوور سەر بە سنجاقی موسڵ بوو، موسڵیش سەر بە ویلایەتی ئامەد بووە، لە ساڵی 1552 نیوەی سنجاقی موسڵ لە ئامەد دابڕێندرا و خرایە سەر بەغدا ، لە ساڵی 1575 تا 1581 موسڵ کرا بە ویلایەتەکی سەربەخۆ .
لە ساڵی 1582 جارێکی تر موسڵ خراوە سەر ویلایەتی بەغدا.
لە لیستی فەرەیدون بەگ نووسراوە لە ساڵی 1582 موسڵ سێ سنجاق بووە ئەویش سنجاقی ئاسکی موسڵ و کوشاف و هۆرن.
ئەولیا چەلەبیش بە 6 سنجاقی نووسیوە، تکریت و زاخۆ و عانە و کوشاف و قەرداسنی و بوداسنی .
ئەوەی بۆ من جێی سەر سوڕمانە کوشاف گوندێکە ئێستا سەربە شارەدێی گوێڕی شارۆچکەی مەخموورە لەسەر زێی گەورەیە ئەو کات سنجاق بووە ، ئێستاش گردی شوێنەواری زۆرە.
بەگوێرەی دەفتەری تاپۆی عوسمانییەکان موسڵ لە ساڵی 1575 هەمان ئیدارەی کۆن بووە، بەڵام سێ شارەدێی هەبووە ، ئەویش شارەدێی شێخان (عین سفنی) و دیر مەقلوب و مەخمور ، کەواتە لەساڵانی 1575 مەخمور شارەدێ بووە. ئەو کاتە مەخمور لە پێنج گوندی گەورە و نۆ گوندی ئاسایی پێکهاتووە ، پێنج گوندەکەش بەو ناوانە لەدەفتەر تاپۆی 1539 نووسراون ، ئیمام حەونەدین ، مریەم بەگ ، بوزیج و شەماڵ و مەراول.
سەرچاوە:
ولاية الموصل العثمانية في القرن السادس عشر، د علی شاکر علی.
[1]