هەموو مرۆڤێک لەگەڵ گرنگیدان بە لایەنە جەستەییەکەی پێویستە بایەخ بە لایەنی دەروونی بدرێت، بەتایبەتی منداڵان، چونکە کاریگەریی لەسەر گەورەبوونی دەبێت و هۆکاردەبێت بۆ ئەوەی لە داهاتودا تاکێکی تەندرووستی لێدەربچێت بۆ کۆمەڵگە.
=KTML_Bold=دکتۆر جەعفەر عومەر، پزیشکی دەروونی، نیشانەکانی دەرووندرووستی لە منداڵاندا بڵاوکردووەتەوە.=KTML_End=
1. باوەریان بە خۆیانە و ڕێزی خۆیان دەگرن.
2. خۆیان بڕیار بۆ خۆیان دەدەن.
3. هەست بە بەرپرسیارییەتی دەکات.
4. پەیوەندی کۆمەڵایەتی گونجاو و بەردەوامیان هەیە.
5. هەست بەئارامی دەکەن لەگەڵ کەسانی تردا.
6. ڕەفتاری گونجاویان هەیە.
7. توانای خۆگونجاندنیان هەیە.
8. لە ڕووی هەست و سۆزەوە جێگیرن.
9. گەشەی درووستی جەستەیی و هەڵچوونیان هەیە.
10. بوونی ئارەزوو و خولیای جیاواز تێیاندا. [1]