زۆرکات گوێبیستی ئەوە بوین کە دەوترێت، پیری بە تەمەن نییە، ئەمە بەشێکی ڕاستە، هەموو کاتێک ژمارەی ساڵەکان نییە کە تەمەن بۆ مرۆڤ دیاری دەکات، بەڵکوو شێوازی ژیان و ئەو ئەزموونانەیە کە لە ژیان دەیانبینیت.
=KTML_Bold=چەند نیشانەیەک پێتدەڵێت کە لە گەنجیدا پیر دەبیت.=KTML_End=
=KTML_Bold=1. لە خوار تەمەنی 30 ساڵی هاوسەرگیری دەکەیت=KTML_End=
ڕەنگە هەمووان ئەمەیان پێ خۆش نەبێت، بەڵام ئەو کەسانەی هاوسەرگیریان کردووە تەمەنیان زیاتر پێوە دیارە بە بەراورد بە هاوتەمەنەکانیان کە هاوسەرگیریان نەکردبێت.
=KTML_Bold=2. فشاری زۆرت لەسەر خۆت درووستکردووە=KTML_End=
ئەو کەسانەی پەسانێکی زۆر لەسەر خۆیان درووستدەکەن، بەوەی کە زۆرینەی کاتەکانیان بۆ کارکردن تەرخان دەکەن و کەمترین کات بۆ کاتبەسەربردن و خۆشی خۆیان دادەنێن، هۆکارە بۆ ئەوەی زوو پیربن.
=KTML_Bold=3. جگەرەدەکێشیت=KTML_End=
جگەرەکێشان ڕۆڵێکی کاریگەر و خێرای هەیە لەسەر درووستبوونی چرچی لەسەر پێست و پیربوون.
=KTML_Bold=4. کەمترین کات تێکەڵی خەڵک دەبیت=KTML_End=
ئەو کەسانەی کاتەکانیان بە تەنیا بەسەر دەبەن، زوتر پیردەبن لەڕووی ڕوخسارەوە بە بەراورد بەو کەسانەی بەردەوام تێکەڵی خەڵک دەبن و کۆمەڵایەتیین.
=KTML_Bold=5. سەرکەوتن بەسەر قادرمە وەکوو سەرکەوتنە بەسەر شاخ=KTML_End=
ئەو کەسانەی هیچ جوڵەیەکی جەستەییان نییە زوو ماندوو دەبن، سەرکەوتن بەسەر قادرمە لای ئەوان هێندەی سەرکەوتن بەسەر چیایەک ماندوویان دەکات، پێویستە بەزوویی ئەمە لە خۆتدا بگۆڕیت.
=KTML_Bold=6. زۆر خەم دەخۆیت=KTML_End=
زۆر خەمخواردن و بیرکردنەوە لە ڕووداوە ناخۆشەکان کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر پێست هەیە، ئەگەر لەو کەسانەیت کە زۆر خەم دەخۆیت، کەواتە زوو پیر دەبیت. [1]