بێگومان هەموو دایک و باوکێک گرنگی بە کەسایەتی منداڵەکەی دەدات، زۆر کات زیادەڕەوی لەم گرنگیپێدانە کاریگەریی نەرێنی لێدەکەوێتەوە و منداڵەکە لاواز و بێدەسەڵات دەبێت و ناتوانێت پشت بە خۆی ببەستێت.
هەندێک ڕەفتاری دایک و باوک هەیە کە کەسایەتی منداڵ لەناودەبات.
1. پشتگوێخستنی ترسی منداڵ
دایکان باوکان زۆرکات ترسی منداڵەکانیان پشتگوێ دەخەن یان هەوڵنادەن ترسەکەی کەمبکەنەوە، پێی ناڵێن کە ئەو شتەی لێی دەترسێت شایەنی ترس نییە، ئەمە وادەکات بەردەوام لە ترسدا بژی.
2. ڕزگارکردنی منداڵەکەت لە شکست
یەکێک لە گرفتەکانی دایکان و باوکان ئەوەیە کاتێک منداڵەکەیان ڕووبەڕووی گرفتێک دەبێتەوە لە ژیانی ڕۆژانەی یان خوێندنەکەی، یارمەتیی دەدەن و وانەکەی پێدەڵێنەوە، ئەمەش گەورەترین هەڵەیە، چونکە منداڵەکە فێردەبێت پشت بە بەرانبەرەکەی ببەستێت لە هەموو شتێکدا، وادەکات لە داهاتودا کەسایەتییەکی لاوازی هەبێت و نەتوانێت بەسەر شکستەکانیدا زاڵ ببێت.
3. زۆرلێکردن بۆ خواردن
ئەوە ڕاستە کە دایکان و باوکان گرفتی خواردنی منداڵیان هەیە، زۆرکات منداڵان حەز بە خواردنی ناتەندرووست دەکەن، دایکان باوکانیش ئەو خواردنەیان پێدەدەن کە منداڵەکە ئارەزووی لێدێت، لە ڕاستیدا دەبێت منداڵ فێربێت خۆی نان بخوات و هەڵبژاردنەکانی تەندرووستبن، لە کاتی نانخواردن هەموو خێزانەکە کۆببنەوە، یاساکانی نانخواردن فێربکرێت کە نابێت تەماشای تەلەڤزیۆن یان مۆبایل بکات.
4. چاوەڕێی ئەوەی لێبکەیت باشترین دەربچێت
هەمو دایک و باوکێک حەز دەکات منداڵەکەی باشترین کەسی لێدەربچێت و لە داهاتودا بە ئامانجی گەورە بگات و پلەی بەرز بەدەستبهێنێت، ئەگەر ئەم قسانەی لە تەمەنی بچوکییەوە پێبڵێیت وایلێدێت خەونی گەورەتر لە توانای خۆی هەبێت و ئەگەر پێی نەگات متمانەی بە خۆی نامێنێت، ڕێگە بدە منداڵەکەت خۆی خەونی هەبێت، تۆ تەنیا لە ڕێگەی هەوڵدان بۆ خەونەکەی ڕێنمایی پێبدە و ئامۆژگاری بکە.
[1]