پێویستە هەموو کەسێک لە ژیانیدا ئامانجێک یان زیاتری هەبێت هەوڵی بۆ بدات، مەرج نییە ئامانجەکانت لەگەڵ کەسێکی دیکەدا وەکوو یەک بێت، دەتوانیت پلانی تایبەت بە خۆتت هەبێت، بەڵام چەند ئامانجێک هەیە گشتییە و لە داهاتوودا پەشیمان نابیتەوە لە هەوڵدان بۆیان.
1. لە ڕووی پیشەییەوە خۆت بەرەو پێش بەرە، زیاتر پەرە بە بەهرە و تواناکانت بدە، بەردەوام خۆت فێری پیشەی نوێ بکە.
2. داهاتت زیاتر بکە، مانگانە پارەیەکی زیاتر پاشەکەوت بکە، چونکە پێویستییەکانت بەردەوام زیاتر و زیاتر دەبێت.
3. تەندرووستیت باشتر بکە، شێوازی ژیانت بگۆڕە، زیاتر میوە و سەوزە بخۆ، وەرزش کردن بکە بە بەشێک لە چالاکییەکانی ڕۆژانەت.
4. خۆشەویستی خۆت بۆ بەرانبەرەکەت نیشان بدە، هیچ کاتێک هەستەکانت مەشارەوە، لەبیرتبێت، خۆشەویستی ئەو کاتە دەستپێدەکات کە نیشانی دەدەیت، ئەوکاتە بەردەوام دەبێت کە ناوەستیت لە نیشاندانی.
5. پەیوەندی خێزانیت بەبەهێزی بهێڵەرەوە، هەموو هەفتەیەک سەردانیان بکە و پەیوەندییان پێوەبکە، زووزوو کات دابنێ بۆ ئەوەی گەشتیان لەگەڵ ئەنجامبدەیت.
6. زانیارییەکانت زیاتر بکە، ڕۆژانە تەنیا 30 خولەک بۆ خوێندنەوەی پەڕتووک تەرخان بکە، دەتوانیت لە ماوەی 15 ڕۆژ پەڕتووکێک بخوێنیتەوە، لە کۆی ساڵەکە 24 پەڕتووک دەخوێنیتەوە. [1]