درووستکردنی ژیانی هاوبەش بە واتای ئەوە دێت وەکوو دوو کەسی جیاواز ڕێز لە یەکتر بگرن و توانای قبووڵکردنی یەکترتان هەبێت، نەک ئەوەی زۆر لە یەکتر بکەن بۆ ئەوەی بگۆڕێن یان ئازادییەکانی یەکتر سنووردار بکەن و هەوڵی کۆنترۆڵکردنی یەکتر بدەن.
=KTML_Bold=هیچ کاتێک ڕێگە مەدە هاوسەرەکەت ناچارتبکات ئەم کارانە بکەیت.=KTML_End=
1. لەپێناو ئەودا درۆ بکەیت و ڕاستی بابەتەکان بشاریتەوە.
2. بە تەواوی خۆت بگۆڕیت و وەکوو خۆت نەمێنیتەوە، لە ڕووی شێوە و ڕوخسارەوە بێت یان ڕەفتار و هەڵسوکەوت.
3. خوی ناتەندرووستت هەبێت، وەکوو جگەرەکێشان یان خواردنەوەی ماددەی کحولی.
4. واز لە خەون و ئارەزووەکانت بهێنیت و ئامانجەکانی ژیانت پشتگوێ بخەیت.
5. بۆ ئەوەی هەر توندوتیژییەکی دەروونی یان جەستەیی قبووڵ بکەیت لەلایەن خۆی یان خێزانەکەی.
6. واز لە ئایینەکەت بهێنیت و بیگۆڕیت.
7. واز لە کارەکەت بهێنیت و سەربەخۆیی داراییت نەمێنێت.
8. هەڵەکانی بۆ بپۆشیت، بۆ نموونە ئەگەر ئالودەی ماددەی هۆشبەربێت و داوات لێبکات نەیدرکێنیت.
9. هەڵبژاردن بکەیت لەنێوان ئەو و دایکتدا، بەو واتایەی یەکێکیان هەڵبژێریت. [1]