هەندێک ئەو هاوسەرانەی پێکەوە دەژین، بەهۆی لێکتێنەگەیشتن نەگونجانیان پێکەوە بڕیاری جیابوونەوە دەدەن، کە ئەمە زۆرکات پەشیمانیان دەکاتەوە لە داهاتودا، دەکرێت پێش ئەوەی جیابنەوە کات مابێت بۆ ئەوەی دووبارە پەیوەندییەکەتان چاک بکەنەوە و لاپەڕەیەکی نوێ لە ژیانتاندا هەڵبدەنەوە.
=KTML_Bold=ماڵپەڕی brides ئەو چەند کارەی بڵاوکردووەتەوە کە پێویستە هاوسەران بیکەن ئەگەر نایانەوێت جیابنەوە.=KTML_End=
1- بە بەردەوامی و بێ مەرج ڕێزی هاوسەرەکەت بگرە، گوێی بۆ بگرە و بێ ڕێزی بەرانبەر مەکە.
2- ڕاستگۆبە لەگەڵی لەبارەی داهاتەکەتەوە و بە هیچ شێوەیەک لەبارەی لایەنی ماددی ڕاستییەکانی لێمەشارەوە.
3- خۆت بناسە و بزانە ئەو بابەتانە چییە کە پێی توڕە دەبیت و ئەو بابەتانەش بزانە کە ئەو پێی توڕە دەبێت، بە هیچ شێوەیەک ئەو کارانە مەکە کە ئەو نیگەران دەکات، پاشان پێی بڵێ کە تۆ ناتەوێت ئەو کارانەت بەرانبەر بکات.
4- واز لە ڕابردوو بهێنە، ئەو هەڵانەی کراون لەلایەن هەردوولاوە لەبیری بکەن، کاتێک دەتەوێت داهاتویەکی باشتان هەبێت، دەبێت چیتر باسی ڕابردوو نەکەن.
5- خۆشەویستی بۆ بەرانبەرەکەت دەرببڕە و هەرگیز خۆشەویستی کەم مەبەخشە، بەڵکوو بەردەوام خۆشەویستی خۆتی نیشان بدە.
6- لایەنە ئەرێنییەکانی هاوسەرگیرییەکەت ببینە، لەبری ئەوەی تەنیا خاڵە جیاوازەکانتان ببینیت، خاڵە لێکچوو و هاوبەشەکانتان ببینە.
7- ئەو ڕەفتارانە کەمبکەرەوە کە بەرانبەرەکەت بێزار دەکات، کاتێک دەتەوێت ژیانت بگۆڕیت بۆ باشتر پێویستە قوربانی بدەیت. [1]