بەدەستهێنانی دڵی زۆرینەی ئەو کەسانەی لە چواردەورتن ئاسان نییە و زۆر کەس ئارەزوو دەکەن فێریبن، بەتایبەت ئەو کەسانەی بۆ یەکەمینجار سەردانی شوێنێک دەکەن و مەبەستیانە کەسێکی قبووڵکراو و خۆشەویست بن، بە چەند ڕێگەیەک دەتوانیت فێری ئەم کارە بیت.
=KTML_Bold=1. کەسێکی سەرکەوتووبە=KTML_End=
سەرکەوتن یەکێکە لە کلیلەکانی بەدەستهێنانی دڵی خەڵک، زۆرینەی ئەو کەسانەی سەرکەوتوون پەیوەندییەکی سەرکەوتوویان هەیە لەگەڵ چواردەوریان.
=KTML_Bold=2. هەموو کەسێک قبووڵ بکە=KTML_End=
کەسانی چواردەورت بە جیاوازییەکانیانەوە قبووڵ بکە، ڕەخنەیان لێمەگرە بە بەردەوامی و بێ هۆکار، ئەگەریش ڕەخنەت گرت ڕەخنەی درووستکەر بگرە.
=KTML_Bold=3. زەردەخەنە زۆر بکە=KTML_End=
ئەو کەسانەی بەردەوام زەردەخەنە لەسەر ڕوخساریانە، لای کەسانی چواردەوریان خۆشەویستن و ئاسانتر هاوڕێی نوێ پەیدا دەکەن و پەیوەندییەکانیان بەهێزتر دەکەن.
=KTML_Bold=4. گوێگرێکی باش بە=KTML_End=
ئەو کەسەی قسەت بۆ دەکات و دڵی خۆیت لەلا دەکاتەوە بە باشی گوێی بۆ بگرە و هەوڵبدە لێی تێبگە، ئیتر ئەو کەسە هاوسەر، هاوڕێ، هاوپیشە، منداڵ یان هەرکەسێک بێت.
=KTML_Bold=5. خۆشییەکانت بەش بکە=KTML_End=
هەمیشە خۆشییەکانت لەگەڵ چواردەورت بەش بکە و ڕێگە بدە ئەوانیش لەگەڵت بن کاتێک سەرکەوتن بەدەستدەهێنیت.
=KTML_Bold=6. خۆت بگونجێنە=KTML_End=
سادە مامەڵە لەگەڵ چواردەوت بکە و خۆت بگونجێنە، هەوڵبدە ناکۆکی درووستمەکە لەگەڵ کەسانی دیکە. [1]