کاتێک بڕیار دەدەیت پەیوەندی خۆشەوستی درووستبکەیت و کەسێک هەیە لە ژیانتدا، پێویستە لە کاتی خۆیدا ئەو کارانە بکەیت کە پێویستە ئەنجامیانبدەیت، ئەگەر بترسیت لە ئەنجامدانیان، ڕەنگە دواتر پەشیمانبیتەوە.
=KTML_Bold=1. دەربڕینی خۆشەویستی=KTML_End=
هیچ کاتێک مەترسە لەوەی هەستەکانت بەشێوەیەکی ڕاستەقینە دەربڕیت، لە خۆشەویستیدا ئەوەی وادەکات دڵی بەرانبەرەکەت بەدەستبهێنیت، ئەو هەستانەیە کە بۆی دەردەخەیت.
=KTML_Bold=2. ناساندنی بە خێزانەکەت=KTML_End=
کاتێک کەسێکی درووست دێتە ژیانتەوە، بە خێزانەکەتی بناسێنە و مەترسە لەوەی کاردانەوەی جیاوازیان هەبێت، هەمیشە کارە درووستەکە ئەوەیە خێزانەکەت لەو پەیوەندییە ئاگاداربن.
=KTML_Bold=3. گرفتەکانی پێ بڵێیت=KTML_End=
کاتێک هەندێک گرفت هەیە لەبەرانبەرەکەت، مەترسە لەوەی پێی بڵێیت و گومانی ئەوە مەکە جێتبهێڵێت، لەبەر ئەوەی کەسە درووستەکان هەمیشە دەمێننەوە.
=KTML_Bold=4. متمانەی پێبکەیت=KTML_End=
بەبێ متمانە پەیوەندی خۆشەویستی سەرکەوتوو نابێت، هەر بۆیە کاتێک بەخۆشەویستی ژیانتی هەڵدەبژێریت متمانەی پێبکە، یاخود ئەو کەسە هەڵبژێرە کە متمانەی پێدەکەیت. [1]