بیرکردنەوەکانی ڕۆژانەمان، کاریگەریی لەسەر تەواوی ژیانمان دەبێت و ڕەنگدانەوەی دەبێت، هەر بۆیە گرنگە بزانیت ئەو بابەتانە چییە کە بیری لێدەکەیتەوە، وە پێویستە خۆت بە دووربگریت لە کۆمەڵێک بابەت کە دواتر پەشیمانت بکاتەوە.
=KTML_Bold=1- خۆکوشتن=KTML_End=
ژیان هەرچەند سەختیت ڕووبەڕووت بکاتەوە و خەمت پێبدات، هێشتا هیوا هەیە بۆ ئەوەی بەرەو باشتربوونی ببەیت و ئەو دۆخە تێپەڕێنیت، هیچ کاتێک خۆکوشتن چارەسەری بابەتەکانی نەکردووە.
=KTML_Bold=2- شکست=KTML_End=
کاتێک هەوڵ بۆ ئامانجێک دەدەیت، لەبیرتبێت چەندین ئەگەر لە پێشتە و تەنیا شکست نییە، هەر بۆیە بیری لێمەکەرەوە هەوڵی تەواوەتی خۆت بدە.
=KTML_Bold=3- خراپەی کەسانی دیکە=KTML_End=
هیچ کاتێک بە خراپەی کەسانی دیکە تۆ قازانج ناکەیت، بەڵکوو واتلێدەکات بەردەوام سەرنجت لەسەر کەسانی دیکە بێت و خۆت پشتگوێ بخەیت.
=KTML_Bold=4- هەوڵنەدان=KTML_End=
هەوڵدان یەکەمین هەنگاوی سەرکەوتنە، کاتێک ئارەزووی شتێک دەکەیت، بیر لەوە مەکەرەوە کە پشتگوێی بخەیت، بەڵکوو هەوڵی بۆ بدە و تواناکانت بەکاربهێنە، چونکە هێزی ناخت ئەو کاتە دەستپێدەکات کە هەوڵدەدەیت. [1]