کاتێک کەسێک تووشی نەخۆشی شێرپەنجە دەبێت، تووشی خەمباری و لەدەستدانی متمانەبەخۆبوون دەبێتەوە، پێویستی بە پاڵپشتی دەروونی هەیە لەلایەن چواردەورەکەیەوە، بەتایبەتی خانمان کە لەم ڕوەوە هەستیارترن و پێویستیان بەوە هەیە هانبدرێن و یارمەتیبدرێن بۆ ئەوەی زووتر بەسەر نەخۆشییەکەدا زاڵبن.
ماڵپەڕی bcna چەند ڕێگەیەکی بڵاوکردوتەوە بۆ ئەوەی مامەڵە لەگەڵ ئەو خانمانە بکەیت کە تووشبووی شرپەنجەن.
1- لەگەڵی بمێنەرەوە
هەوڵبدە بەردەوام لەگەڵیبە و لە کاتی سەردانکردنی نەخۆشخانە لە تەنیشتی بە، بە پێی پێویست.
2- گوێی لێبگرە
کاتێک ئەو خانمە هەست بە بێهیوایی و دڵتەنگی دەکات، گوێی لێبگرە و ڕێگەی بدە هەستەکانی دەربخات و بگری، ئەمە دواتر ئاسوودەی دەکات.
3- مامەڵەکردنت لەگەڵی مەگۆڕە
ڕۆژانی ئاسایی چۆن مامەڵەت لەگەڵی کردووە، لە کاتی نەخۆشییەکەشدا بە هەمان شێوەبە بۆی و بە سرووشتی خۆت ڕەفتار بکە.
4- ڕێز لە پێویستییەکانی بگرە
ئەو خانمانەی تووشی نەخۆشی دەبن، ڕەنگە زیاتر لە کەسانی دیکە پێویستیان بە پشوو بێت و کاتی خەوتنیان بگۆڕێت، هەوڵبدە لەو دۆخەی تێبگەیت.
5- بە کردار یارمەتیی بدە
هەوڵبدە لە کاروباری ماڵ و بەخێوکردنی منداڵەکانی یارمەتیی بدە و بازاڕی بۆ بکە، ئەمە ئەرکەکانی لەسەر کەمدەکاتەوە.
6- لەبارەی تەندرووستییەوە قسە مەکە
ئەگەر کەسەکە خۆی ویستی لەبارەی تەندرووستییەوە قسە بکات، ئەوا ڕێگەی بدە، ئەگەریش نەیکرد، خۆت مەپرسە و ڕەنگە حەز نەکات لەو بارەیەوە قسە بکات.
[1]