دڵپیسی ڕەفتارێکە کە بە تەواوی هۆکاری گرفتە بۆ ژیانی هاوسەرگیری، ئەگەر چارەسەر نەکرێت ئاکامی باشی لێناکەوێتەوە، ئەم ڕەفتارە چەندین هۆکاری هەیە، دکتۆر
جەعفەر عومەرجەعفەر عومەر، پزیشکی پسپۆری دەروونی ئەو هۆکارانەی بڵاوکردووەتەوە کە دەبنە هۆی ئەوەی کە مرۆڤ هەستی دڵپیسی بۆ درووستببێت.
1- شێوازی پەیوەندیکردنمان لەگەڵ خەڵکی و لێکدانەوەی ئێمە بۆ ئەو پەیوەندیانە.
2- هەستی خۆبەکەمزانین لای تاک.
3- درووستبوونی بێمتمانەیی لەنێوان هاوسەران بە هەر هۆیەک بێت.
4- تەنیایی و هەستی تەنیایی لای تاک.
5- نەبوونی ئارامی و ئاساییشی دەروونی.
6- جیاوازی لە سنووری پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان لەنێو تاکەکانی کۆمەڵگە.
[1]