لە خۆشەویستیدا شەڕ و ناخۆشی ڕوودەدات و ناکۆکی درووست دەبێت، هەندێک کاتیش ناکۆکییەکان هێندە قوڵ دەبێتەوە و دڵشکان درووستدەبێت کە شایەنی ئەوە نییە چانسی دووەم بدەیتەوە، هەندێک کاتیش بە پێچەوانەوە، دەتوانرێت چانسی دووەم ببەخشیتەوە لەپێناو بەردەوامبوونی پەیوەندییەکە.
=KTML_Bold=ماڵپەڕی Metro چەند کاتێکی بڵاوکردووەتەوە کە تێیدا دەتوانیت چانسی دووەم ببەخشیتەوە.=KTML_End=
1. هێشتا خۆشتدەوێت، ئەو کارەی بەرانبەری کردوویت واینەکردووە خۆشەویستیت کەمبێتەوە بۆی، ئەمەش نیشانەی ئەوەیە شایەنی چانسی دووەمە.
2. دان بە هەڵەکەیدا دەنێت و وانەی وەرگرتووە لە هەڵەکەیەوە و داوای لێبوردن دەکات.
3. ناتوانیت وێنای ژیانت بکەیت بە بێ ئەو، ئەویش بە هەمان شێوەیە بۆ تۆ.
4. هەردووکتان دەتانەوێت بگەڕێنەوە بۆلای یەکتر، سوودەکانی گەڕانەوەتان بۆلای یەکتر زیاترە لە جیابوونەوەتان.
5. بە وریایی ئەو بڕیارە بدە و تەنیا بە دڵ بیر مەکەرەوە، بەڵکوو مێشکت بەکاربهێنە بۆ ئەوەی جارێکی دیکە ئازار نەچێژیتەوە. [1]