باوکان یەکەمیین خۆشەویستی ڕاستەقینەی کچەکانن، ڕۆڵی سەرەکییان هەیە لەوەی ژیانێکی تەندرووست بۆ کچەکانیان دابین بکەن و فێریان بکەن چۆن ڕووبەڕووی سەختی و ناخۆشییەکی ژیان ببنەوە و کەسێکی بەهێزیان لێدەربچێت.
=KTML_Bold=چوار پێداویستی هەیە کە هەموو کچێک دەیەوێت باوکی پێی ببەخشێت.=KTML_End=
=KTML_Bold=1. کات=KTML_End=
لە ڕووی دەروونییەوە هیچ شتێک لەوە گرنگتر نییە کات بۆ کەسێک تەرخان بکەیت، جگە لەوەی هەست بە گرنگی خۆی دەکات هاوکات دەزانێت کەسێک هەیە دەتوانێت هانای بۆ ببات.
=KTML_Bold=2. خۆشەویستی=KTML_End=
ئەوەی کچێک لە باوکی دەیەوێت پارە نییە، بەڵکوو خۆشەویستی و کردنەوەی ئامێزە بۆی، مەرج نییە هۆکارێکیش هەبێت بۆ ئەوە، زۆرکات پێویستە بێ هۆکار خۆشەویستی نیشان بدرێت.
=KTML_Bold=3. گوێگرتن بۆی=KTML_End=
کاتێک کچێک ڕووبەڕووی گرفتێک دەبێتەوە هەموو ئەوەی پێویستییەتی ئەوەیە کەسێک گوێی بۆ بگرێت و ئامۆژگاری بکات، ئەگەر باوک نەتوانێت ئەم کارە بکات، ڕەنگە کەسانی هەڵە ئەو جێگەیەی بۆ پڕ بکەنەوە.
=KTML_Bold=4. هاندان=KTML_End=
زۆرکات نهێنی سەرکەوتن ئەوەیە خێزان لە پشتت بێت بۆ ئەو کارانەی دەکەیت، کاتێک باوک لە پشتی کچەکەی دەبێت، فێریدەکات نەترسێت لەوەی کێ ڕووبەڕووی وەستاوە. [1]