بۆ ئەوەی ژیانی هاوسەرگیریت ژیانێکی خۆش و سەرکەوتوو بێت، پێویستە وریابیت لە هەڵبژاردنی هاوسەری ژیانت و بزانیت لەسەر چ بنەمایەک ئەو کەسە هەڵدەبژێریت.
چوار ڕێنمایی یارمەتیت دەدات هاوسەرێکی باش هەڵبژێریت.
1. شێوازی بیرکردنەوەی
گرنگە ئەو کەسەی هەڵیدەبژێریت بیرکردنەوەی هاوشێوەی خۆت بێت، مەڵێ بیرکردنەوەی کەسەکە دەگۆڕێت یان خۆت بیرکردنەوەت دەگۆڕێت، ئاسان نییە لەگەڵ کەسێک بەردەوام بیت کە بیرکردنەوەی وەکوو خۆت نییە.
2. خواستی بەرانبەرەکەت بزانە
لە سەرەتاوە بزانە ئەو کەسەی دەبێت بە هاوسەرت ئارەزووی لە چی هەیە و خواستی چی هەیە، لە ڕووی شێوازی دەرکەوتن، سیستمی خۆراکی، شێوازی ڕەفتارکردن، حەز و ئارەزووەکانی، ئەگەر وەکوو تۆ بوو، دەتوانیت بڕیار بدەیت.
3. متمانەبەخۆبوونی
پێویستە ئەو کەسەی هەڵیدەبژێریت متمانەی بە خۆی هەبێت، ئەمەش وادەکات لە داهاتوو توانای هەڵگرتنی بەرپرسیارییەتی هەبێت.
4. تاقیبکەرەوە
هەوڵبدە بە مامەڵەکردن لەگەڵی تاقیبکەرەوە بۆ ئەوەی دەست و دڵ فراوانی و دڵپیسی کەسەکەت بۆ دەربکەوێت، پاشان بڕیار بدە.
[1]