=KTML_Bold=هەندێک کات بۆ ئەوەی بگەیت بە سەرکەوتن پێویستت بەوە نییە کۆمەڵێک شت بەدەستبهێنیت، بەڵکوو پێویستت بەوەیە دەستبەرداری کۆمەڵێک شت بیت، ئەمەش بەرەو خەونەکانت و ئەو شتانەت دەبات کە دەتەوێت بەدەستیان بهێنیت.=KTML_End=
1. واز لە شێوازی ناتەندرووستی ژیانت بهێنە، ئەگەر سیستمی خەو و خواردنت خراپە یان چەند خویەکی خراپت هەیە وەکوو جگەرەکێشان و ئالودەبوون بە ماددە کحولیەکان، پێویستە هەر ئێستا دەستبەرداریان بیت.
2. وازبهێنە لەوەی چاوەڕێ بکەیت کەسانی دیکە بەرەو سەرکەوتنت ببەن و دەستت بگرن، ئەوەی بەرەو سەرکەوتنت دەبات تەنیا خۆت و هەوڵەکانی خۆتن.
3. لە یەک کاتدا چەند کارێک مەکە، ئەمە سەرنجت لەسەر ئامانجەکانت کەمدەکاتەوە، یەک کار بکە بۆ یەک ئامانج، کە پێی گەیشتنی بچۆرە سەر ئامانجی دووەمت.
4. هەوڵمەدە کۆنترۆڵی هەموو شتێک بکەیت، ئەمە لە تواناکانت کەمدەکاتەوە و وزەت بەهەدەر دەدات.
5. هەوڵمەدە کەسێکی نایاب بیت و هیچ کاتێک هەڵە نەکەیت، مرۆڤێک کە هیچ هەڵە نەکات، واتا هیچ دەستکەوتێکی نییە و هیچ هەنگاوێکی نەناوە بۆ سەرکەوتن.
6. واز بهێنە لەو کەسانەی تەنیا وزەی نەرێنی بۆ ژیانت دەهێنن و بەدەوام هەوڵدەدەن بچوکت بکەنەوە.
7. بە تەواوی پشت بە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان مەبەستە، تەنیا بۆ مەبەستی وەرگرتنی زانیاری و ئاسانکردنی کارەکانی ڕۆژانە بەکاریبهێنە، نەک ئالودەبوون پێوەی و بەهەدەردانی کاتە گرنگەکانی ژیانت. [1]