کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2026
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  586,681
وێنە
  124,523
پەرتووک PDF
  22,123
فایلی پەیوەندیدار
  126,679
ڤیدیۆ
  2,193
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
317,317
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,685
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,750
عربي - Arabic 
44,095
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,711
فارسی - Farsi 
15,883
English - English 
8,533
Türkçe - Turkish 
3,836
Deutsch - German 
2,037
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
32,180
شوێنەکان 
17,029
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,481
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە، ماڵپەڕ و دەزگا میدیاییەکان و ...) 
1,041
وێنە و پێناس 
9,466
کارە هونەرییەکان 
1,725
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
16,019
نەخشەکان 
284
ناوی کوردی 
2,820
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,191
شوێنەوار و کۆنینە 
783
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,063
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,692
کورتەباس 
22,210
شەهیدان 
12,030
کۆمەڵکوژی 
11,391
بەڵگەنامەکان 
8,741
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,631
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,064
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,639
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
734
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
912
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
929
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
63
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,499
PDF 
34,764
MP4 
3,993
IMG 
234,717
∑   تێکڕا 
274,973
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
ئێراقی دوای گشتپرسی
پۆل: کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
خانمانی کوردیپێدیا، ئازار و سەرکەوتنەکانی ژنانی کورد لە داتابەیسی نەتەوەکەیاندا هاوچەرخانە ئەرشیڤدەکەن..
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
ئێراقی دوای گشتپرسی
ئێراقی دوای گشتپرسی
$ئێراقی دوای گشتپرسی$
#زوبێر ڕەسوڵ#
#12-01-2018#
یەکێک لە سەرەکیترین کێشە بوونیادییەکانی دەوڵەتی ئێراق هەر لە سەرەتای درووستبوونیەوە تا ڕووخانی لە 2003دا و پاش ڕووخانیشی، بریتی بووە لە کێشەی بوونیاتنانی نەتەوەیەک (Nation building) کە خۆی بە ئێراقی بزانێت، واتا درووستکردنی ناسنامە و دواتریش ئیندیماجکردنی (Integration) پێکهاتە جیاوازەکانی ئێراق لە قاڵبی دەوڵەتی تازەدا، ئینجا ئەمە چ کێشەی کورد بێت یان ململانێی نێوان ئایینزاکانی تر، بە تایبەتیش کێشەی مەزهەبی و سیاسی نێوان شیعە و سوننە. ئەم دۆخە تا ئێستاشی لەگەڵدا بێت، نە نوخبە سیاسییەکانی ئێراق توانیویانە بەرجەستەی بکەن، نە وڵاتە ئیقلیمی و زلهێزەکانیش.
گەشەکردنی خێرای #داعش# و دابڕاندنی یەک لەسەر سێی خاکی ئێراق لە 2014 و هەروەها ئەنجامدانی ڕیفراندۆمیش لەلایەن کوردەوە، هەر بەرهەمی ئەو نائومێدییە بوو کە هەریەکە لە سوننە و کورد بەرانبەر ئێراقی دوای 2003 هەیانبوو. ڕووخانی ڕژێمی بەعس دەرفەتێکی باش بوو بۆ ئەوەی نوخبەی سیاسیی ئێراقی ئەو هەڵەیە ڕاستبکەنەوە و ناسنامەیەکی فراوانتر ببەخشن بە گەلانی ئێراق بۆ ئەوەی ئینتیمای ئێراقیبوون بگەڕێننەوە بۆ دەوڵەتی ئێراق. بۆیە جۆرێک لە ساویلکەیی سیاسییە گەر پێمانوابێت هەموو ئەو کێشە سیاسیانەی دوای ڕیفراندۆم هاتنە ئاراوە هۆکارەکەی تەنیا ڕیفراندۆم بووە.
دەسەڵاتدارانی ئێراق لە چەندین بۆنەدا پێش ڕیفراندۆمیش ئەوەیان نەشاردووەتەوە کە بەهەر جۆرێک بێت دەبێت ناوچە ناکۆکی لەسەرەکان بۆ باوەشی بەغدا بگەڕێنەوە. ئەگەرچی بەپێی دەستوور دەبووایە لە ساڵی 2007 ئەو ناوچانە لە ڕێگای پڕۆسەی ئاساییکردنەوە و دواتریش ڕاپرسی یەکلایی کرابانەوە، بەڵام دەسەڵاتدارانی ئێراق بە مەبەست کە دووریش نییە بەهۆی گوشاری وڵاتانی ناوچەکەوە بووبێت، پڕۆسەی چارەسەکردنی کێشەی ئەو ناوچانەیان دواخست. هەردوو هێزە سیاسییەکانی کوردیش (پارتی و یەکێتی) بەشێک لەو بەرپرسیارێتییەیان بەردەکەوێت، بەڵام ئەوە ناچێتە ئەقڵەوە کە کورد ڕێگر بووبێت لە بەردەم جێبەجێکردنی ماددەی 140. دواخستنی ڕزگارکردنی حەویجەش لەلایەن هێزە ئێراقییەکانەوە بۆ ئەوەی گشت هێزەکانیان لە نزیک کەرکووک کۆبکەنەوە، بەشێکی تری ئەو پلانە بوو.
هەرچۆنێک بێت پڕۆسەی ڕیفراندۆم ئەو دەرفەت‌ و پاڵپشتییە هەرێمی و نێودەوڵەتییەی بۆ ئێراق ڕەخساند کە ئەو ناوچانە بگەڕێنێتەوە ژێر دەستی خۆی، نەک هەر ئەمە، بەڵکوو ئەو چانسەشی بە حەیدەر عەبادی بەخشی کە وەبەرهێنانی زۆری پێوە بکات‌ و وەک پاڵەوانێکی نیشتمانی لای عەرەبە ئێراقییەکان و عەرەبی دەرەوەی ئێراقیش دەرکەوێت.
شکستهێنانی پڕۆسەی ڕیفراندۆم و دواتریش لاوازبوونی هەرێمی کوردستان لەڕووی ئابووری و سیاسی و سەربازی و دیبلۆماسیشەوە، جارێکی تر چانسێکی زێڕینی بە ئێراق و لە سەرووی هەمووشیانەوە بە کاراکتەری سیاسی عەبادی بەخشی کە بتوانێت کورد دووبارە بگەڕێنێتەوە ناو چوارچێوەی دەوڵەتی ئێراق، بە تایبەتیش لە کاتێکدا کە بێمتمانەیی تاکی کورد بەسەرکردایەتی سیاسی هەرێمی کوردستان گەیشتە نزیک سفر. تا ئاستێک دەتوانم بڵێم زۆرینەی کورد دڵنیا بوون لەوەی دوو هێزە سەرەکییەکە و ململانێکانی نێوانیان ڕێگرن لە بەردەم دەستەبەرکردنی ماف و بەرژەوەندییەکانی هەرێم. وەک خۆشم دەتوانم بڵێم کە 16ی ئۆکتۆبەر بەرەنجامی فەشەلی مۆدێلی حوکمڕانی دوو حیزبی بوو لە هەرێمدا، ئیتر ئەستەمە هیوایەک لەسەر ئەو فۆرمە بنیات بنرێت لە داهاتوودا.
ئەم دۆخەی دوای ڕیفراندۆم کەشێکی سیاسی باشی سازاند بۆ دەسەڵاتدارانی بەغدا و حکومەتی زۆرینە شیعە بۆ ئەوەی کورد وەک پێکهاتەیەکی سەرەکی و یاخی لە ئێراقی یەکپارچەدا ئاشتبکاتەوە، حکومەتی بەغدا تەواوی ئەو میکانیزمە یاسایی و سیاسی و ئابوورییانەی لەبەردەست بوون تا ئێستاش بۆ ئەوەی ئەم ڕۆڵە بگێڕێت، وەک ناردنی مووچەی فەرمانبەران و شایستە داراییەکانی هەرێم، تەرخانکردنی بودجە بۆ هەرێم و گەڕاندنەوەی سەقامگیری بۆ ئەو ناوچانەی کە کەوتنەوە دەست بەغدا و... تاد، بۆ ئەوەی باوەڕ بە تاکی کورد بهێنێت کە مانەوە لەناو ئێراقدا ژیانێکی باشتر و سەقامگیرییەکی باشتری لەوەی کە لە هەرێم هەیەتی، دەتوانێت بۆ دابین بکات. بەڵام بە پێچەوانەوە بەغدا لەبری پیشاندانی ئەو نیازپاکییە بەرانبەر تاکی کورد و دواتریش قۆستنەوەی ئەو دەرفەتە، کەوتە دەرکردنی بەشێک لە کورد لە ناوچەکانی دوز#خورماتوو#، #مەخموور# و کەرکووک، بە تایبەت میلیشیاکانی #حەشدی شەعبی# ڕۆڵێکی خراپیان گێڕا لە ترساندنی خەڵکی کورد لەو ناوچانە، هەر لە تۆڵەکردنەوە و سووتاندنی ماڵە کوردەکانەوە بگرە تا دەگاتە ئیهانەکردن بە سیمبولە نەتەوەییەکانی کورد وەک ئاڵا و وێنەی شەهیدەکان و.. تاد، دواتریش بەغدا ئەو دۆخە لاوازەی هەرێمی کوردستانی قۆستەوە وەک ئەوەی کیانێکی بیانی لەشەڕدا دۆڕاوی کەوتبێتە دەست تا دەتوانێت هەرێم دەورە بدات لەڕووی ئابووری و سیاسی و دیبلۆماسیشەوە. تا کار گەیشتە دەرکردنی ڕێنمایی بە ناچارکردنی قونسوڵخانە بیانییەکان و کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان بۆ ئەوەی #هەولێر# بەجێبهێڵن و بچنەوە بەغدا. نەک هەر ئەوە، بەڵکوو بەیاسا خەریکی ئەوەبوو ئەو قەوارە دەستوورییەش نەهێڵێت کە لە دوای 2003 وە دەستووری ئێراق وەک حکومەتی هەرێمی کوردستان ناساندوویەتی.
لەدوای 16ی ئۆکتۆبەر، هەرگیز بەغدام وا نەبینی وەک ئەوەی مامەڵە لەگەڵ بەشێک لە وڵات و هاووڵاتییانی خۆی بکات، تا ئەو ئاستەی کار گەیشتە دەرکردنی خەڵکی کورد لە بەشێک لە دامودەزگاکانی حکومەتی ئێراق کە لەسەر پشکی کورد بوون. دواتریش سزادانی خەڵک و ترساندنیان لە ناوچە ناکۆکی لەسەرەکان.
ئەگەرچی ئەمە تەنیا پلانێکی ئێراقیی پوخت نەبوو بەڵکوو کۆماری ئیسلامی ڕوڵی هەرە باڵای تێدا هەبوو، بەڵام ئەوەی دوای پڕۆسەی ڕیفراندۆم بۆ خەڵکی هەرێم ڕوون بوو، ئەوەبوو کە بەغدا هەرگیز هەرێمی کوردستان وەک بەشێک لە ئێراق و خەڵکەکەشی وەک هاووڵاتی نابینێت. لە دوای شکستهێنانی گشتپرسی، بەغدا هیچ نیازێکی پاکی نیشان نەدا بۆ ئەوەی تاکی کورد وەک ئەڵتەرناتیڤێکی باشتر لە پارتی و یەکێتی سەیریان بکات. گرتنی سنوورەکان و داخستنی فڕۆکەخانەکان و تەهجیرکردنی کورد و ترساندنیان، سەلماندی کە تا ئێستاش بەغدا نیازیکی پاکی نییە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کورد لە ئێراقدا، بەڵکوو مەسەلەکە تەنیا دەرفەتە، هەر کاتێک بەغدا بۆی بڕەخسێ، حوکمی زاتیش بە ڕەوا نابینێت بۆ هەرێمی کوردستان.
خاڵێکی تری مەترسیدار کە لە دوای ڕیفراندۆمەوە دەسەڵاتدارانی بەغدا بەجدی کاریان لەسەر کرد، بریتی بوو لە گواستنەوەی کێشەی کورد لە کێشەیەکی سیاسیی نێوان هەولێر و بەغداوە بۆ کێشەیەک لەنێوان نەتەوەی کورد و عەرەب. بەداخەوە لە سەردەمی بەعسیشدا کە دڕندایەتی ڕژێم گەیشتە ئەوپەڕی، کێشەی کورد هەر لەسەر ئاستی سیاسی مایەوە و نەچووە قۆناغی کێشەی نێوان دوو نەتەوە، بەڵام دەسەڵاتدارانی نوێی بەغدا، بەتایبەتی بۆ دنەدانی هەستی نەتەوەیی تاکی عەرەب و لەپێناوی کۆکردنەوەی دەنگی خەڵکی سادە، سڵیان لە دەستبردن بۆ ئەو کارە مەترسیدارەش نەکردەوە. بۆیە ئەگەرچی ڕیفراندۆم ئەو دەرفەتەی بۆ بەغدا ڕەخساند کە تا کاتێکی نادیار هەرێمی کوردستان ڕابگرێت، بەڵام کەلێنی نێوان کورد و عەرەب و هەولێر و بەغدای قووڵتر کردەوە. [1]

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 899 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو 12-01-2028
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 12-01-2018 (8 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕەخنەی سیاسی
پۆلێنی ناوەڕۆک: لێکۆڵینەوە
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 23-04-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ئەمیر سیراجەدین )ەوە لە: 23-04-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 03-04-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 899 جار بینراوە
QR Code
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2026) version: 17.17
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.219 چرکە!