کۆتا کار کە لە ئەمشەودا پێش نووستن دەیکەیت کاریگەریی هەیە لەسەر دەستپێکی ڕۆژی سبەینێت، کەسانی سەرکەوتوو لەمە تێگەیشتوون، هەر بۆیە گرنگی بە تەندرووستی جەستە و دەروونیان دەدەن و چەند ڕەفتارێک دەکەن بە خوو، بۆ ئەوەی دەستپێکی هەر ڕۆژێکیان بەرەو سەرکەوتنێکی نوێیان ببات.
1. پێش نووستن دەخوێننەوە، بەلایەنی کەم نیو کاتژمێر پێش نووستن.
2. لە کار دووردەکەونەوە و تا کۆتا خولەکی ڕۆژەکەیان بەردەوام نابن لە کار.
3. تەماشای تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ناکەن و بەسەر ئێمەیڵەکانیاندا ناچنەوە، مۆبایل و ئامێرە تەکنەلۆژییەکان بەکارناهێنن.
4. پلانی ڕۆژی نوێیان دادەنێن، بۆ ئەوەی کە سبەینێ لە خەو هەستان بزانن دەست بە چی دەکەن.
5. کات لەگەڵ خێزانەکانیان بەسەر دەبەن و باسی ڕۆژەکەیان دەکەن، ئەمەش فشاری دەروونیان کەمدەکاتەوە.
6. بیر لەلایەنە ئەرێنییەکەی ڕۆژەکەیان دەکەنەوە، پێش نووستن بیر لە کێشەکان ناکەنەوە بۆ ئەوەی کاریگەریی لەسەر سیستمی خەویان درووست نەکات.
7. گرنگی بە پاکوخاوێنی خۆیان دەدەن، گەرماو دەکەن و ددانەکانیان دەشۆن. [1]