ساڵی یەکەمی هاوسەرگیری بۆ هەردوولا کەمێک قوورس دەبێت و پێویستیان بە ڕاهاتن گونجاندن هەیە، چونکە لە ژیانی ڕابردوویان تەواو جیاوازە، پێویست دەکات بە شێوازێکی جیاواز مامەڵە بکەن بۆ ئەوە ژیانی هاوسەرگیریان سەرکەوتووبێت.
=KTML_Bold=پێنج نهێنی هۆکاری سەرکەوتنی یەکەمین ساڵی هاوسەرگیریتە.=KTML_End=
1. بایەخدان بە ماڵەکەت کە تایبەتە بۆ تۆ و هاوسەرەکەت، هەوڵبدە ژیانێکی جێگیری تێدا بنیادبنێ.
2. گرنگیدان بە لایەنی ڕۆمانسی، هەمیشە وەک دوو خۆشەویستی نوێ ڕەفتار بکەن.
3. خۆگونجاندن لەگەڵ گۆڕانکارییەکان، ناکرێت بە هەمان شێوەی ژیانی سینگڵی ڕەفتار بکەیت.
4. بایەخ بدە بە خۆت و خۆشەویستەکەت لە ڕووی ڕێکخستنی جلوبەرگ و جوانی ڕوخسار و پێست.
5. ڕێزگرتن و وەسفی هاوسەرەکەت، هاوکات دەربڕینی هەستەکانت و ڕاوێژکردن بە یەکدی لە هەموو هەنگاوێکدا. [1]