لەگەڵ ئەوەی پەروەردەی منداڵی ڕۆڵێکی کاریگەریی هەیە لەسەر کەسایەتی بەهێزی منداڵ، هاوکات لە کاتی گەورەییدا پەروەردەکردنی خود ڕۆڵی هەیە لەوەی چ کەسایەتییەک بۆ خۆت دیاریدەکەیت و خۆت لەسەر چ بنەمایەک پەروەردە دەکەیت.
=KTML_Bold=ئەگەر توانیت وەڵامی ئەم پرسیارانە بە درووستی بدەیتەوە، کەواتە کەسایەتییەکی بەهێزت هەیە.=KTML_End=
=KTML_Bold=1. خۆشەویستی چارەنووسە یان بڕیاری تاکە کەس؟=KTML_End=
ئەوە بڕیاری تاکەکانە کە کێ هەڵدەبژێرن بۆ ئەوەی خۆشیان بوێت و چ پێوەرێکیان هەیە بۆ خۆشەویستن.
=KTML_Bold=2. لەنێوان دڵ و مێشک کامیان هەڵدەبژێریت؟=KTML_End=
ئەوەی مێشک بڕیاری لەسەر دەدات ژیرانەترە و لۆژیکیترە.
=KTML_Bold=3. کەموکوورتییەکانی خۆت دەزانیت؟=KTML_End=
گەورەترین هەنگاو بۆ ئەوەی بەرەو کەسایەتییەکی بەهێز بڕۆیت، ئەوەیە کەموکوورتییەکانی خۆت بزانیت و لەگەڵیدا قبووڵی بکەیت.
=KTML_Bold=4. دڵخۆشی بە پارەیە یان بە شتی دیکە؟=KTML_End=
ئەوەی دڵخۆشی دەهێنێت، شێوازی بیرکردنەوەی کەسەکان و کاردانەوەکانە بۆ چواردەور، نەک پارە.
=KTML_Bold=5. دەترسیت لەوەی گەورەبیت یان پیربیت؟=KTML_End=
هەڵکشانی تەمەن شتێکە لە هەموو حاڵەتێکدا هەر ڕوودەدات، ترسان لێی بەرەو دواوەت دەبات و چێژی ژیانت لێوەردەگرێتەوە.
=KTML_Bold=6. گەشتی ژیان هیلاکی کردویت یان دڵخۆش؟=KTML_End=
ئەوەی بەهێزت دەکات ئەو ناخۆشی و هیلاکەتیانەیە کە ڕۆژانە ڕووبەڕووی دەبیتەوە، هەر بۆیە ئەگەر هیلاکیت بەدەست ژیانەوە، لە بەهێزیت دڵنیا بە.
=KTML_Bold=7. هەرگیز خۆت هێمن کردووەتەوە کاتێک هاوارێکی بەهێز لەناختدا هەبووە؟=KTML_End=
قوتدانەوەی ئازارەکان و دەرنەبڕینیان دەروونت ماندوو دەکات، لەگەڵ ئەوەشدا شاردنەوەی ئازارەکان هێزێکی زیاتری دەوێت لە دەرخستنیان.
=KTML_Bold=8. کامیان هەڵدەبژێریت؟ ڕووبەڕوو بوونەوە یان لێخۆشبوون؟=KTML_End=
مافی خۆتە کە ڕووبەڕووی کەسێک بیتەوە ئازاری داویت، بەڵام لێخۆشبوون لێی لوتکەی بەهێزی و خۆڕاگری تۆ نیشان دەدات.
=KTML_Bold=9. چی بەردەوامی بە پەیوەندی دەدات؟ خۆشەویستی یان گرنگیپێدان؟=KTML_End=
خۆشەویستی بە بێ گرنگیپێدان بەردەوام نابێت، بەڵام لە گرنگیپێدانەوە خۆشەویستی درووست دەبێت. [1]