=KTML_Bold=گومانی تێدانییە، کە ژیانی هاوسەرگیری بەرپرسیارییەتی گەورەیە و دەبێت ئاگاداری ڕەفتارەکانت بیت، چونکە ڕەنگە تەنیا یەک هۆکار ببێتە هۆی جیابوونەوەت لە هاوسەرەکەت.=KTML_End=
1. وازبهێنە لە سکاڵاکردن لای دایک و باوکت، واتە شکاتکردن لە هاوسەرەکەت، باشترە لەنێوانی خۆتان کێشەکانی چارەسەر بکەن.
2. هەرگیز باس لە کێشەکانی ڕابردوو مەکەرەوە، بەردەوام بێزاری مەکە.
3. بەراوردکردنی هاوسەرەکەت بە برادەرەکانت یان هاوسەری هاوڕێکانت، چونکە هەر یەکێک تایبەتمەندی خۆی هەیە.
4. درۆکردن لەگەڵ هاوسەرەکەت و شارنەوەی ڕاستییەکان، ڕاستگۆیی بنەمای سەرەکی سەرکەوتنی هاوسەرگیرییە.
5. سووکایەتی بە هاوسەرەکەت مەکە بە ڕەفتارەکانت یان گاڵتەی پێبکەیت، بەتایبەت لە بەردەم کەسانی چواردەورت و بەکەم سەیری بکەیت. [1]