زۆربوونی کار و درووستبوونی پەستانی زۆر لەسەرت لە شوێنی کارەکەت، تووشی جۆرێک لە بێتاقەتی و خەمۆکی دەبیت، ڕەنگە زۆر جار زیانت پێبگەیەنێت و تەواو ماندوو بیت و سەرنجت لەسەر کارەکەت نەمێنێت.
=KTML_Bold=بۆ ئەوەی تووشی ئەم حاڵەتە نەخوازراوە نەبیت و دواتر زیان بە کارەکەت بگەیەنێت، ئاگاداری ئەم ڕێنماییانە بە:=KTML_End=
1. هەوڵبدە ئامانجی سەرەکیت دیاریبکەیت لەگەڵ دەسپێکردنی کاری ڕۆژانە، دواتر پەیوەستی بکەیتەوە بە ئامانجەکانی هەفتانەوە.
2. سەرچاوەی سەرکەوتنی هەموو کارێک یاسایە، هەر بۆیە لەپێش دەسپێکی هەموو کارێک دانانی یاسایەکی ڕێکوپێک پێویستە.
3. کاتێک دادەنیشیت و گفتوگۆ لەگەڵ خۆتدا دەکەیت، پێویستە دوای ئەوەی ئامانج دیاریدەکەیت، بیر لە خواست و ویستەکانت بکەیتەوە، بۆ ئەوەی بزانیت بۆ ئەم کارە دەکەیت ئایا بیرکردنەوەکانت لەپێناو بەدەستهێنانی خواست توانا و ویست و چالاکییەکانتە؟
4. سوودی هەیە ئەگەر گفتوگۆ لەگەڵ چواردەور و هاوکارەکانت بکەیت دەربارەی کارەکەت، بەتایبەتی لەگەڵ کەسانی باشدا واتا ئەو کەسانەی هانت دەدەن و یارمەتیت دەدەن تا سەرکەوتوو بیت و دووربکەوەرەرە لەو کەسانەی دەیانەوێت بدۆڕێیت لە کارەکەتدا.
5. زۆر دانیشتن لەسەر کورسییەکەت زیانی هەیە، هەوڵبدە لەنێوانی کارەکەتدا جارجار بجوڵێیت بۆ ئەوەی تووشی بێزاری نەبیت، مێشک ئارام بێتەوە.
6. سەرنجی ئامانجەکەت و کارەکەت بدە هەوڵەکانت چڕبکەرەوە، بۆ ئەوەی ئەو کارەی مەبەستە بە ئەنجام بگات، ئەگەر کێشەیەکت هاتە ڕێ ئاساییە لە هەر ڕێگایەکەوە بپرسیت و چارەسەری بکەیت.
7. هەمیشە هەوڵبدە لەکاتی حەوانەوەدا ئەو جێگەیە بگۆڕە کە لێی دانیشتویت و بچۆرە دەرەوە تا هەوایەک هەڵبمژیت.
8. لەنێوەندی کارەکەتدا قسەی خۆش و پێکەنین ئەنجامبدە، تا تووشی خەمۆکی نەبیت، چونکە پێکەنین ئارامی دڵ و دەروونە. [1]