گومان لەوەدا نییە کەسانێکی زۆر هەوڵدەدەن پەیوەندییەکی باش درووستبکەن لەگەڵ هاوپیشەکانیان، بۆ ئەوەی ئەم پەیوەندییە درووستبکات گرنگە کە یاساکانی ئەتەکیەت پەیڕەو بکەیت و خۆشەویست بیت لەنێوانیان.
1- ڕێزی تایبەتمەندی کەسانی دیکە بگرە، کاتێک لە یەک ژوور پێکەوەن، بەهیچ شێوەیەک دەستکاری مۆبایل، کۆمپیوتەر یان کەلوپەلە تایبەتەکانیان مەکە.
2- کێشە تایبەتییەکانی ژیانی خۆت لە کارەکەت جیابکەرەوە، کاتێک بەهۆی کێشەیەکی خۆتەوە توڕە و نیگەرانیت، توڕەییت لەواندا بەتاڵ مەکەرەوە.
3- کاتێک گوێ لە گۆرانی یان هەر شتێک دەگریت کە پەیوەندی بە کارەوە نییە، بیستۆک بەکاربهێنە، یان داوای ڕەزامەنی بکەیت لە کەسانی چواردەورت.
4- بە دەنگی بەرز وەڵامی تەلەفون مەدەرەوە، ئەگەر پەیوەندییەکەت لە 30 چرکە زیاتر دەخایەنێت بڕۆ دەرەوەی ئەو شوێنە.
5- دووربکەوەرەوە لە جگەرە کێشان یان ئەو خواردنانەی بۆنی تیژیان هەیە لە ژورەوە.
6- لە کاتی هەڵکردنی ساردکەرەوە، یان کردنەوەی پەنجەرەوە و دەرگا داوای ڕەزامەندی لە چواردەورەکەت بکە.
7- بەهیچ شێوەیەک کەلوپەلی کەسانی دیکە دەستکاری مەکە، ئەگەر پێویستت بوو، پێشتر مۆڵەت بخوازە.
8- لەگەڵ هاوپیشەیەکت دەربارەی بابەتی دیکە گفتوگۆ مەکە ئەگەر کەسانی دیکە لە ژورەکە هەبوون. [1]