کاتێک کچان بیر لەوە دەکەنەوە ژیانێکی نوێ دەستپێبکەن و هەنگاو بەرەو قۆناغێکی دیکەی ژیان دەنێن زۆرکات هەڵە دەکەن و ئەمەش دواتر تووشی پەشیمانیان دەکات.
=KTML_Bold=بۆ ئەوەی کچان پەشیمان نەبنەوە، پێویستە ئەم هەڵانە ئەنجام نەدەن.=KTML_End=
1- نەزانینی بەهای خۆیان، ئەمەش وادەکات متمانەبەخۆبوونیان لە ژیانی هاوسەرگیری نەمێنێت.
2- بیرکردنەوە لە هاوسەرگیری لە تەمەنێکی کەمەوە، ئەمەش وادەکات زوو ئەو بڕیارە بدەن و بکەونە هەڵەوە لە هەڵبژاردنەکەیان.
3- پشتبەستن بە کەسانی دیکە و باوەڕنەبوون بە تواناکانی خۆی.
4- ئامادەنەبوون لە ڕووی عەقڵی و جەستەییەوە بۆ ئەو پڕۆسەیە.
5- نەناسینی بەرانبەرەکەی بە باشی و تێنەگەیشتن لێی.
6- بیرکردنەوە لە هاوسەرگیری کردن لەسەر بنەمای ماددی نەک خۆشەویستی.
7- نەبوونی هیچ زانیارییەک دەربارەی خۆشی و ناخۆشییەکانی ژیانی هاوسەرگیری.
8- سەربەخۆیی نەبوون لە ڕووی داراییەوە. [1]