لایەنی دەروونی مرۆڤ هاوشێوەی لایەنی جەستەیی پێویستی بە گرنگیپێدان هەیە، لە کاتی هەستکردن بە ناجێگیری باری دەروونی پێویست دەکات سەردانی پزیشکی دەروونی بکرێت بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست.
چەند نیشانەیەک دەریدەخات پێویستت بەوەیە پزیشکی دەروونی ببینیت.
1- شەکەتی، کە دەبێتە هۆی ئەوەی زیاتر لە کاتی ئاسایی بخەویت و بەیانیان ناتوانیت لەناو جێگەکەت هەستیت.
2- هەستکردن بە بێهیوایی و بیرکردنەوە لەوەی کە هیچ داهاتویەکت نییە، دەکرێت بەرەو خەمۆکی یان نەخۆشییە دەروونییەکانی دیکەت ببات، باشترە زوو پزیشک ببینیت.
3- دورکەوتنەوە لە خەڵک، لە کاتێکدا پێشتر گرفتت نەبوو ئەگەر لەناویاندا بیت، هەستکردن بە نائارامی لە چواردەوری کەسانی دیکە و ترسان لە خەڵک.
4- لەدەستدانی ئارەزوو بۆ ئەو چالاکیانەی جاران ئارەزوی کردنیت هەبوو.
5- دڵەڕاوکێی بەردەوام دەبێت بە بەشێک لە ڕۆژەکەت.
6- توڕەبوونی زووزوو، کە واتلێبکات توندوتیژی ئەنجامبدەیت و کرداری زیانبەخش ئەنجامبدەیت.
7- هەستکردن بە نقومبوون، کە وا بیردەکەیتەوە کێشەی زۆرت هەیە و ناتوانیت چارەسەریان بکەیت و هەناسەت تەنگ دەبێت.
8- هەست بە دۆڕان دەکەیت لە پاش گۆڕانکارییەکی گەورەی ژیانت، وەکوو دەرچوون لە زانکۆ و چوونە ماڵەوە، گۆڕینی پیشەکەت، لەدەستدانی کەسێک یان شتێک لە ژیانت.
[1]