لە ژیانی ڕۆژانەدا بەرکەوتنت لەگەڵ کەسانی جۆراوجۆر دەبێت کە بە سرووشت و کەسایەتی جیاوازن و هاوشێوە نین، پێویست دەکات مامەڵەت لەگەڵیان وەکوو یەک نەبێت و هەر کەسێک بەپێی شێوازی خۆی مامەڵەی لەگەڵ بکەیت و کاردانەوەت بۆی هەبێت.
=KTML_Bold=چەند جۆرێکی خەڵک هەیە کە هیچ کات شایەنی ئەوە نین گرنگیان پێبدەیت و گوێیان بۆ بگریت، پێویستە پشتگوێیان بخەیت.=KTML_End=
=KTML_Bold=1. ڕق هەڵگرەکان=KTML_End=
گرنگ نییە چی بکەیت و چۆن مامەڵە بکەیت، هەمیشە ئەو کارانە ڕەتدەکەنەوە کە دەیکەت، هەوڵدان بۆ ڕازیکردنی ئەو کەسانە تەنیا لە وزەی خۆت بەفیرۆ دەدات و پێویستە پشتگوێیان بخەیت.
=KTML_Bold=2. ئەو کەسانەی کارەکانت دوادەخەن=KTML_End=
هەندێک کەس پێت ناڵێن نەخێر، بەڵکوو لە چاوەڕوانی دەتهێڵنەوە، هەمیشە کارەکانیان و بڕیارەکانیان دوادەخەن، چاوپێکەوتن ناکەن و زانیاریت پێنادەن، ئەم کەسانەی شایەنی ئەوە نین بەردەوام بیت لەگەڵیان.
=KTML_Bold=3. نهێنی تۆیان دەوێت و هیچ ئاشکرا ناکەن=KTML_End=
ئەو کەسانەی کە هیچ نهێنییەکی خۆیان بە تۆ ناڵێن، بەڵام هەمیشە بەدوای نهێنی تۆ دەکەون و دەیانەوێت بیزانن.
=KTML_Bold=4. کەسانی دووڕوو=KTML_End=
دوو جۆر خەڵک دەگرێتەوە، جۆری یەکەمیان کرداری لەگەڵ وشەکانی یەکناگرێتەوە، جۆری دووەمیان قسەیەک بە تۆ دەڵێت و لە پشتەوە قسەیەکی دیکە دەکات، هیچ کاتێکی خۆت بەم جۆرە کەسانەوە مەکوژە.
=KTML_Bold=5. کەسانی نەرێنی=KTML_End=
ئەو کەسەی بۆ هەموو چارەسەرێک کێشەی هەیە و بەردەوام ڕەخنە دەکرێت شایەنی تۆ نییە، چونکە بێهیوات دەکات و ڕێگری دەکات لەوەی بەرەو هەنگاوەکانی داهاتووت بڕۆیت. [1]