هەندێک کات بە مەبەستی هێنانە پێکەنینی کەسانی چواردەور و درووستکردنی کەشێکی خۆش و پێکەنیناوی زۆر کەس گاڵتە دەکەن لەبارەی بابەتی جیاوازەوە، بەڵام هەموو بابەتێک جێی گاڵتە و پێکەنین نییە، ئەگەریش گاڵتەیان دەربارە بکەیت کاریگەریی نەرێنی لەسەر وێنا و کەسایەتی تۆ لە پێش چاوی کەسانی دیکە درووستدەکات.
=KTML_Bold=1. ئایین=KTML_End=
هەر بیروباوەڕێکت هەیە ئەوە دەربارەی خۆتە و پەیوەندی بە کەسانی دیکەوە نییە، بەڵام هەرگیز نابێت گاڵتە بە ئایینەکانی دیکە بکەیت و ئازاری هەستی کەسانی دیکە بدەیت.
=KTML_Bold=2. نەخۆشی=KTML_End=
تووشبوون بە گرفتێکی تەندرووستی بابەتێکی جددییە، هیچ کاتێک هەوڵمەدە گاڵتەی پێبکەیت، یان بە گاڵتەوە خۆت وەکوو نەخۆش نیشان بدەیت.
=KTML_Bold=3. کەسانی چواردەورت=KTML_End=
شکانەوەی کەسانی دیکە و باسکردنیان بە شێوەیەکی گاڵتەئامێز هیچ کاتێک نابێتە هۆی درووستکردنی کەشێکی خۆش و پێکەنیناوی، تەنیا وێنای خۆت دەشێوێنیت.
=KTML_Bold=4. ڕووداو=KTML_End=
تووشبوون بە هەر ڕووداوێک بابەتێکی نەرێنییە، پێویست نییە هیچ کاتێک بە گاڵتەوە لەبارەیانەوە بدوێیت.
=KTML_Bold=5. ڕوخسار=KTML_End=
قسەکردن دەربارەی شێوەی ڕوخساری کەسانی دیکە بەزاندنی سنوورە، هەرگیز ئەو مافە بە خۆت مەدە ئەو سنوورە ببەزێنیت.
=KTML_Bold=6. بابەتی ناڕاست=KTML_End=
بابەتی ناڕاست درووستمەکە بۆ ئەوەی کەسانی دیکە تووشی سەرسوڕمان بکەیت و دواتر پێیان بڵێت ڕاست نەبوو، بەتایبەتی ئەگەر بابەتە نەرێنی بوو وەکوو مردن، تووشبوون بە نەخۆشی، جیابوونەوە چەندین نەخۆشی دیکە. [1]