هەرگیز سڵت کردووەتەوە لەوەی تەماشای ئاوێنە بکەیت؟ ڕەنگە بەهۆی ئەوەوە بێت کە وابیردەکەیتەوە هەموو شتێک دەربارەی تۆ هەڵەیە، ئەم جۆرە شەرمکردنانە کاریگەریی نەرێنی لەسەر ژیانت درووست دەکەن و ڕێگە نادەن ڕووبەڕووی ڕاستییەکانی خۆت بیتەوە.
=KTML_Bold=هەرگیز نابێت شەرم لەم تایبەتمەندییانەی خۆت بکەیت.=KTML_End=
=KTML_Bold=1. شێوەی جەستەت=KTML_End=
ئەگەر قەڵەو بیت یان لاواز بیت ئەوە شتێک نییە شەرمی لێبکەیت، تەنانەت ئەگەر خۆت خۆتت لاپەسەند بێت ڕەخنەی کەسانی دیکەش ناتڕوخێنێت.
=KTML_Bold=2. گرفتی تەندرووستی=KTML_End=
ئەوە شتێکە ڕەنگە هەر ڕۆژێک و هەر کەسێک پێیدا تێپەڕێت و هیچ کەسێک ناتوانێت دڵنیایی بە داهاتووی خۆی بدات کە ڕووبەڕووی دۆخێکی تەندرووستی نەبێتەوە، هەر بۆیە جێی شەرم کردن نییە.
=KTML_Bold=3. تەمەن=KTML_End=
جێی شانازییە ئاشکرای بکەیت نەک بیشاریتەوە، چونکە ئەو ئەزموونانەی کردوتن لەو ماوەیەدا تۆیان درووستکردووە.
=KTML_Bold=4. دۆخی دارایی=KTML_End=
هیچ کاتێک دۆخی داراییت پێناسەی کەسایەتی تۆ ناکات، ئەوە ڕەفتار و هەڵسوکەوتەکانتن بەهای تۆی پێ دەپێورێت نەک پارەکانت، هەر بۆیە هەست بە شەرمەزاری مەکە ئەگەر دۆخی داراییت باش نییە.
=KTML_Bold=5. کارەکەت=KTML_End=
مەرج نییە لە کارەکەت پارەیەکی زۆرت پێبدرێت بۆ ئەوەی شانازی پێوە بکەیت، ئەگەر کارێک پێوەی ماندووبیت و توانا و وزەی خۆتی تێدا بەکاربهێنیت جێی شانازییە، هیچ کاتێک کارەکەت پێناسەی کەسایەتی تۆ ناکات.
=KTML_Bold=6. دایک و باوک=KTML_End=
ئەو ماندوبوونەی دایک و باوک بە گەورەبوونی منداڵەکانیانەوە دەیبینن کارێکە کە دەبێت منداڵەکان بۆ هەمیشە شانازییان پێوە بکەن نەک هەست بە شەرم بکەن. [1]