لە یادی 49 ساڵەی بۆمبارانکردنی #زانکۆی سلێمانی# و شاری #قەڵادزێ#دا، بە شکۆوە یادی شەهیدان و قوربانییانی ئه و تاوانەی ڕژێمی پێشووی عێراق دەکەینەوە. سەری ڕێز و نەوازش لەبەردەم گیانی پاکیاندا دادەنوێنین و سڵاو بۆ خێزان و کەسوکاری سەربەرزیان دەنێرین.
بەئامانجگرتنی زانکۆی سلێمانی و شاری قەڵادزێ، هەوڵێکی نەزۆکی دیکەی ڕژێم بوو بۆ شکاندنی ئیرادەی خەڵک و بزووتنەوە ڕزگاریخوازیی کوردستان، بەڵام شەهیدکردنی قوتابیان و مامۆستایانی زانکۆ و خەڵکی سڤیلی قەڵادزێ، ورە و گوڕ و تینی زیاتری بە گیانی بەرەنگاربوونەوەی گەلی کوردستان بەخشی و لەسەر داوا ڕەواکانی و خەبات و تێکۆشان بۆ ئازادی بەگوڕتر بەردەوام بوو.
لەم یادەدا هەموو پشتیوانییەک بۆ داواکاریی خەڵکی نیشتمانپەروەری قەڵادزێ و #پشدەر# دووپات دەکەینەوە و دەبێ لە هەموو ڕوویەکەوە خزمەتی زیاتری ناوچەکە بکرێت. ناوچەی پشدەر هەمیشە قەڵایەکی شۆڕش و ڕاپەڕینەکانی کوردستان بووە و لەپێناو ئازادیدا خاوەنی زۆر شەهید و قوربانیی گەورەیە.
دروود بۆ گیانی پاکی شەهیدان و یادیان هەمیشە بە خێر بێت. [1]
#نێچیرڤان بارزانی#
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
#24-04-2023#
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی رێنووس و رێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=