هەبوونی هەستی متمانەبەخۆبوون لە هەر خانمێکدا وایلێدەکات ئاسانتر و باشتر بتوانێت بە ئامانجەکانی بگات و بەهێزتر ڕووبەڕووی ڕەخنەکان بێتەوە، بەئاسانی کۆڵ نەدات بۆ ئەو شتانەی دەیەوێت بەدەستی بهێنێت.
=KTML_Bold=حەوت یاسای زێڕین وا لە خانمان دەکات متمانەیان بە خۆیان هەبێت.=KTML_End=
1. با ئامانجەکانت ڕوون بن و بزانیت لە ژیانتدا بۆ چ شتێک هەوڵدەدەیت.
2. خۆت بە، هەوڵمەدە وەکوو کەسانی دیکە بیت، چونکە لاساییکردنەوەی کەسانی دیکە دەرخەری لاوازیی کەسایەتییە.
3. فێربە لەوەی چۆن لەگەڵ بارودۆخە جیاوازەکاندا مامەڵە بکەیت بە شێوەیەکی ژیرانە و هێمنانە.
4. گرنگی بە شێوەی دەرکەوتنت بدە، ئەمە بۆ ئەوە نییە کەسانی دیکە بە شێوازی جل پۆشینت بڕیارت لەسەر بدەن، بەڵکوو بۆ ئەوەیە خۆت هەست بە ئاسوودەیی بکەیت بە شێوەی خۆت.
5. کاتە بەتاڵەکانت بەهەدەر مەدە و بەکاریبهێنە بۆ ئەوەی تواناکانی خۆت بەرەوپێشەوە بەریت.
6. هەموو شتێکی ژینگەی چواردەورت بە کەسیی وەرمەگرە، وا بیر مەکەرەوە هەمووان لە دژی تۆن، هەوڵبدە پشتگوێیان بخەیت.
7.هاوڕێکانت بە وریایی هەڵبژێرە، کاریگەریان هەیە لەسەر متمانەبەخۆبوونت، کەسێک مەکە بە هاوڕێت کە واتلێبکات هەست بە کەمیی خۆت بکەیت، کەسێک هەڵبژێرە کە بەردەوام هانت بدات و پاڵپشتیت بکات. [1]