پەڕڵەمانتارێکی کورد لە پەڕڵەمانی ئێراق ڕایدەگەیەنێت حکومەتی هەرێم و وەزارەت و وەزیری سامانە سرووشتییەکان و کۆمانیای کار چەندین کێڵگەی نەوتی ئێراقیان دەست بەسەردا گرتووە.
#سۆران عومەر# ئەندامی پەڕڵەمانی ئێراق لە نووسینێکدا دەڵێت سێ مانگە کار لەسەر ئەم دۆسێیە دەکەم (حکومەتی هەرێم و وەزارەت و وەزیری سامانە سرووشتییەکان و کۆمانیای کار) چەندین کێڵگەی نەوتی ئێراقیان دەست بەسەردا گرتووە و نەوتەکەیان فرۆشتووە و پارەکەشیان بردووە و بۆ وەزارەتی دارایی و مووچە و پڕۆژە و خەڵکی کوردسانیان خەرج نەکردووە.
دەشڵێت لە ڕێی داواکاری گشتی ئێراقەوە داوای جوڵاندنی سکاڵای نوێ لەسەر حکومەتی هەرێم و وەزیری پێشووی سامانە سرووشتییەکان - #ئاشتی هەورامی# و کۆمپانیای کار و داوای ئەنجامی دوو سکاڵا کۆنەکەی سەر وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان دەکەم کە لە ساڵی 2010 وە کێڵگەی نەوتی خورمەڵەیان دەست بەسەرداگرتووە کە هی ئێراق بووە، لە ساڵی 2014 تاکوو 2017 دەستیان بەسەر نەوتی کێڵگەکانی بای حەسەن و هاڤانا و جمبور و خەباز و بابەگوڕگوڕدا گرتووە و نەوتەکەیان فرۆشتووە و داهاتەکەشی دیار نییە!.
باس لەوەشدەکات جگە لەوە کێڵگەی کۆرۆمۆری دانا غاز ئێراق داوای دەکاتەوە وەک خورمەڵە هی هەرێم نییە!. [1]