پزیشکان دەڵێن هۆکارەکانی سەرئێشەی دوای ڕۆژووشکاندن بریتییە لە:
- بەهۆی بەدهەرسیی و زیاد لە پێویست پڕکردنی گەدە و خواردن و خواردنەوەی زیادەوە درووست دەبێت.
- ئەمەش کاردەکاتە سەر ناوپەنچک ( diaphragm) و بەهۆیەوە ئاستەنگ بۆ پڕۆسەی هەناسەدان درووست دەبێت.
- درووستبوونی ئاستەنگ بۆ پڕۆسەی هەناسەدان دەبێتە هۆی ئەوەی ڕۆژووگر هەست بە تەنگەنەفەسی و ماندوێتی و سەرئێشە بکات.
- ڕەنگە کەسەکە بەهۆی دابەزینی ئاستی شەکری ناوخوێنەوە هەست بە سەرئێشە بکات.
چۆن خۆمان لە سەرئێشەی دوای ڕۆژووشکاندن بپارێزین؟
- ڕۆژووشکاندن بە خورما و ئاو.
- دوای خواردنی خورما ماوەیەکی کوورت جێبهێڵە و ئاو بخۆرەوە بۆ ئەوەی خوێنەکە وردەوردە بچێتە ناو گەدە.
- نانێکی هاوسەنگی بەربانگ بخۆ و دوور بکەوەرەوە لە زیادەڕۆیی لە خواردن.
- دوور بکەوەرەوە لە خواردنی شیرینی لە کاتی ڕۆژووشکاندندا.
- خواردنی شەربەتی شیرینکراو لە کاتی نانی بەربانگ سنووردار بکە.
- دوای نان خواردن کەمێک بە پێ بڕۆ.
[1]