بەشێکی زۆرمان دوای ڕۆژووشکاندن لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا هەست بە بێهێزی و تەنبەڵی دەکەین، ئەو مانگەی کە شیرینی و ئەو خۆراکانەی کە ڕەنگە زیان بە تەندرووستیی مرۆڤ بگەیەنن زۆرجار دەخورێت، بۆیە پێویستە لەم مانگە پڕ خێر و بەرەکەتەدا ڕێجیمێکی تەندرووست پەیڕەو بکرێت.
=KTML_Bold=پسپۆڕانی بواری تەندووستیی دەڵێن ڕێگای درووست بۆ ڕۆژووشکاندن لە مانگی ڕەمەزاندا بەو شێوەیە:=KTML_End=
- ڕۆژووشکاندن بە چەند دەنکە خورمایەک و ئاو یان شیر بۆ پێدانی وزەی خێرا بە جەستە.
- پێدانی پشوویەک بە گەدە، کە بەوەوە دەتوانیت نوێژی شێوان ئەنجام بدەیت.
- دواتر دەست بکە بە خواردنی نانی ئێوارە.
- خواردنی شۆربا لە کاتی ڕۆژووشکاندن گرنگە، و یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی هەست بەتێری بکەیت.
- کەمکردنەوەی ڕێژەی چەوری و خواردنە سوورکراوەکان.
- کەمکردنەوەی ئەو خۆراکانەی پڕن لە خوێ یان شەکر.
- خواردنی گۆشتی کەم چەوری، ماسی، دانەوێڵەی تەواو یان برنجی قاوەیی و مەعکەرۆنی.
- ڕۆژانە بڕێکی مامناوەند سەوزە بخۆ.
- بەئارامی نان بخۆ و بڕەکەی کەم بکە، بە مەبەستی ئاسانکردنی پڕۆسەی هەرسکردن و ڕێگریکردن لە زیادبوونی کێش. [1]