هیچ وەڵامێکی پزیشکیی ڕوون نییە هەموو لایەنەکانی کاریگەریی ڕۆژوو لەسەر تەندرووستیی ئافرەتی دووگیان و منداڵەکەی لەخۆبگرێت، بەڵام چەندین توێژینەوەی باش کراون ئاماژە بەوە دەکەن کە بەڕۆژووبوون کاریگەریی لەسەر کێشی منداڵ لە کاتی لەدایکبوونیدا نییە و نابێتە هۆی لەدایکبوونی پێشوەختەی منداڵ.
لەلایەکی ترەوە، ئەو ئافرەتە دووگیانانەی نەخۆشیی شەکرە یان شەکرەی کاتی دووگیانیان هەیە ڕۆژووگرتن بۆیان سەلامەت نییە، لەبەرئەوەی کاریگەریی دەبێت لەسەر ئاستی شەکرەی ناو خوێن لە کاتی ڕۆژدا، و ڕەنگە ڕێژەکەی زۆر دابەزێت و تووشی وشکبوونەوەی بکات.
پسپۆڕانی بەیبی سەنتەر ئامۆژگاری خانمانی دووگیان دەکەن هەڵسەنگاندن بۆ دۆخی دووگیانیان بکەن و بە شێوەیەکی شەخسی بەپێی قۆناغی دووگیانی و دوای ڕاوێژکردن بە پزیشک بڕیار لەسەر بەڕۆژووبوونیان بدەن.
بەڵام چەند لێکۆڵینەوەیەکی نوێ دەریانخستووە کە بەڕۆژووبوون لە سێ مانگی دووەمی دووگیانیدا ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی شەکرەی دووگیانی کەمدەکاتەوە و یارمەتیدەرە بۆ ڕێگریکردن لە زیادبوونی کێشی نەخوازراوی ئافرەتە دووگیانەکە و بەدووریش دەزانرێت کاریگەریی لەسەر کێشی منداڵەکە هەبێت لە کاتی لەدایکبوونیدا.
لەکاتی بەڕۆژووبوونیشدا، ڕێنمایی بە ئافرەتی دووگیان دەدرێت جەستەی بەشێوەیەکی باش بەشێداریی بهێڵێتەوە لە ڕێگای خواردنی شلەمەنییەکان و میوەی دەوڵەمەند بە ئاو لەکاتی شەودا، ئەوە جگە لە خۆبەدوورگرتن لە خۆماندووکردن لەکاتی ڕۆژدا. [1]