=KTML_Bold=ململانێکانی نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی ڕێگرن لە دیاریکردنی کاندیدێک=KTML_End=
پارتی دیموکرات لەسەر کاندیدێک بۆ پۆستی جێگری بەڕێوەبەری کۆمپانیای نیشتمانی بە بازاڕکردنی نەوتی ئێراق سۆمۆ یەکلانەبووەتەوە، ئەوەش بەهۆی ململانێکانی #نێچیرڤان بارزانی# و #مەسرور بارزانی#.
هەریەکە لە نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی جێگرانی سەرۆکی پارتی ململانێیانە لە بەدەستهێنانی پۆستی جێگری بەڕێوەبەری کۆمپانیای سۆمۆ.
ململانێکە لەسەر ئەوەیە، هەریەکە لە نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی دەیانەوێت بە کەسانی نزیک لە خۆیان ئەو پۆستە پڕبکەنەوە.
مەسرور بارزانی پێیوایە، کە ئەو پۆستە پۆستێکی حکومییە و دەبێت ئەو کەسێک بۆ ئەو پۆستە کاندید بکات، لەبەرانبەریشدا نێچیرڤان بارزانی ئەوەی ڕەتکردووەتەوە و جەختیکردووەتەوە، دەبێت ئەو کەسێک بۆ پۆستی جێگری بەڕێوەبەری سۆمۆ دیاریبکات. [1]