ئەمریکا، دژی ئەو پێشنیازەی یەکێتی دەوەستێتەوە، کە لە بارەی نەوت و بودجەی #سلێمانی# بۆ حکومەتی ئێراقی کردووە.
لە کۆبوونەوەی هەفتەی ڕابردووی باڵیۆزی ئەمریکا لە #بەغدا# و محەمەد شەیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی ئێراق، تاوتوێی پێشنیازێکی یەکێتی نیشتمانی لە بارەی جیاکردنەوەی بودجە و داهاتی سلێمانی لە پشکی هەرێمی کوردستان کراوە.
باڵوێزی ئەمریکا دژایەتی واشنتۆنی بۆ پێشنیازەکەی یەکێتی ڕاگەیاندووە و جەختیکردووەتەوە، کە ئەوان لەگەڵ ئەوەن ڕێککەوتنی حکومەتی هەرێم و حکومەتی ئێراق لە بارەی نەوت و بودجە وەک خۆی جێبەجێبکرێت و بە تەواویش پشتگیری هەنگاوەکانی #هەولێر# و بەغدا لەو بارەوە دەکەن.
ئەو بەرپرسەی ئەمریکییەکە جەختی لەوەش کردووەتەوە، کە دەبێت هەموو مامەڵەیەکی بەغدا لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی هەولێرەوە بێت و هیچ هەنگاوێیش دژی ئەوە قبووڵ ناکەن. [1]