$#نێچیرڤان بارزانی# لەناو هاوکێشە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان$.
#زیرەک کەمال#
#01-09-2021#
گرنگی و کاریگەریی هەر سەرۆک و سەرکردەیەک تەنیا بەوە ناپێورێت تا چەند لەسەر ئاستی نێوخۆیی چی کردووە و چی دەکات، بەڵکوو بەوەش دەپێورێت و دەخرێتە ناو تەرازووی هەڵسەنگاندن کە تاوەکوو چەند توانیویەتی وڵاتەکەی بکاتە ژمارەیەکی گرنگی حسابی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی.
سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لە 30 ساڵی ڕابردوودا توانیویەتی و هەرواش ناسراوە کە هەستیارانە و بەرچاوڕوونانە سیاسەت دەکات و لەسەر بناغەی ئەوەی دەکرێت و ئەوەی هەمانە و ئەوەی لە کەڵک و قازانجی گەل و وڵاتە هەنگاوی سیاسی دەهاوێژێت.
سیاسەتی ژیرانە و حەکیمانەی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، کوردستانی خستە سەر نەخشەی وزەی جیهان و ڕایەڵەی پەیوەندییە سیاسی و ئابوورییەکان، کوردستانی بە ڕایەڵە هەرێمی و جیهانییەکان بەستەوە، سەرۆک بە سەرەتایەکی قوورسەوە دەستی پێ کرد تاوەکوو بۆ وڵاتانی هەرێمی و جیهانی سەلماندی کە هەرێمی کوردستان ئەڵقەیەکی هەرە پتەو و فاکتەر و زەمانەتی ئارامی و سەقامگیری سیاسییە لە ئێراق و ناوچەکە بە گشتی.
سەردانی ئەو دواییەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ وڵاتی ئێران و پێشوازی لێکردنی لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێران بەو هەموو فەرمی و ڕێزەوە و سەردانی ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا بۆ هەرێمی کوردستان ئەگەر بە ڕووێکدا پەیوەندی بە گرنگی مەوقیعیەتی جوگرافی و ڕۆڵی هەرێمی کوردستان هەبووبێت لە پیادەکردنی سیاسەتێکی سەرکەوتووانەی ناوخۆی و هەرێمی و جیهانی، ئەوا بەڕوویەکی دیکەدا سەرکەوتوویی و حیکمەتی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی نیشان دەدات لەسەر چۆنییەتی بەستنەوەی ڕایەڵەی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان بە دەرەوەی خۆی.
ئاخر سەرۆک ماکرۆن بەر لەوەی بێتە کوردستان هاوڕێی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی بوو. [1]