$بیری نەبوونی ئازادی ناکەم$
#سیروان ڕەحیم#
#13-12-2020#
بیری هیچ شتێکی سووریام نەکردووە.
بیری ناکەم!
لە وەڵامی پرسیاری تاسەی سووریات کردووە؟، ئەوە وەڵامی خاتوونێکی عەرەبی سوورییە.
چەند کەسێکین و قسەی لەگەڵ دەکەین، باسوخواس دەربارەی شەڕ، پەنابەری و تاراوگەیە.
هەموومان پێکەوەین، لێرە، لە کۆڵنی ئەڵەمانیا، بێئەوەی جیاوازیی زمان، دین و ناسنامە کەلێن بخاتە نێوانمانەوە.
چەند خۆشە تەنیا هەڵگری یەک ناسنامە بین، مرۆڤبوون! بەڵام بەداخەوە هێشتا مرۆڤ باڵای لەو ئاستە زۆر نزمترە و ناتوانێ هەڵگری ئەو ناسنامەیە بێت. هێشتا نەیتوانیوە و دیاریش نییە کەی پێیدەگات.
$بیری هیچ شتێکی سووریام نەکردووە$
هاوڕێ ئەڵەمانەکانم لە وەڵامەکە حاڵی نابن. بەڵام شتێک تێکەڵ لە زەردەخەنە و خەمگینیی قووڵ سیمای ژنەکەی تەواو داپۆشیوە، ژنەکە بەردەوام دەبێت:
تاسەی کوێ؟ بیری چی بکەم؟ نەک هەر ڕەوشی شەڕ، بەر لە شەڕیش، باسی چ بکەم و بیری چ بکەم، دۆخی سیاسی؟ ئازادی؟ مرۆڤ کاتێک وەڵاتێک بۆ هەمیشە جێدەهێڵێت بیری چ دەکات؟ بیری دار و درەخت یان ئاو و هەوا یاخود بیری هەندێ نرخ و بنەما کە ژیانی مرۆڤ جوان و دڵنیا دەکەن؟
ئەو خاتوونە دەڵێت:
ساڵانێکی زۆرە لەوێ شەڕە، شەڕی پێشتر شەڕێکی تایبەت بوو، شەڕ نەبوو بە چەک، بەڵام شەڕ بوو، شەڕێکی پشتشکێن. ئێستا کۆمەڵێ گرووپی جودا بەچەک قسە لەگەڵ یەکتر دەکەن، بەڵام ئەودەم دەوڵەتێک و سەرۆکەکەی لە ڕێگەی گەف و هەڕەشەی بەکارهێنانی چەک و شەڕی دەروونی بەردەوام مرۆڤیان تیرۆر دەکرد. بەردەوام بۆ گیانی خەڵک لەسەرپێ بوون.
دیکتاتۆرەکان چ لە مرۆڤ دەکەن؟ چۆن وێرانیان دەکەن و دەروونیان دەکەن بە کاولاش؟ کەسێک لە دۆخەکەدا نەژی لێی حاڵی نابێت، حاڵیش بێت سەراوی و کاڵ وەریدەگرێت، تەنیا ئەوانە دەزانن شەڕ و هەڕەشەی چەوسێنەران چین، کە تێیدا دەژین.
هەموو ئەو زیانانە لە لایەک، کە لە کردەی چەوسێنەر و دیکتاتۆرانەوە سەرچاوە دەگرن، کوشتنی حەز و ئەڤینی زێد و لانەیش لەلایەک. ئەوە تەنیا سەردەستی و غەدری دیکتاتۆرانە دەتوانن خۆشەویستی زێد لە دڵ و گیانی مرۆڤدا هەپرون بە هەپرون بکەن.
ئەو خاتوونە هەستی پێدەکات ئەوانەی بەرانبەری دەتاسێن. بەڵام هەوڵ دەدات تێیانبگەیەنێت بۆچی بیری سووریا ناکات.
ئەوە هیچ کە ئێستا شەڕە، کەس بیری شەڕ و دۆخی لێوانلێوی کارەسات و مەرگهاوەری شەڕ ناکات، بەڵام ئەو دەڵێت: بەر لە شەڕیش شتێک نەبوو ناوی خۆشی، ئازادی یان وەکهەڤی بێت، تاکوو من بۆی تاسەبار بم. لێرە ژیانێکی تر هەیە و من لە خەونیشدا ئەم ژیانەم نەدەناسی و نەدەبینی. لێرە ئازادی هەیە و لەوێ نەبوو. من بیری نەبوونی ئازادی ناکەم.
کاتێک مرۆڤ لە دوورەوە یان سەراویانە تەماشای ناوچەکە بکات، وا تێدەگات تەنیا گەلانی بێدەوڵەت داگیرکراون و باری دەروونییان وێرانە. بەڵام ڕاستی ئەوەیە لە هەناودا، لە قووڵاییدا گەلانی خاوەن دەوڵەتیش، تەنانەت ئەوانەی لە نزیکی نزیکەوەی دەسەڵاتدارانی دەوڵەتیشەوە شوێنگەیەکیان هەیە، لە نائارامی و نادڵنیاییدا دەژین.
لە ڕۆژهەڵات کەس دڵنیا نییە، کەمن، زۆریش کەم، ئەوانەی حەز و خۆشەویستییان بۆ خاک لەلا ماوە. لە مرۆڤێکی سادەوە تاکوو سەرۆک، کەس خاوەنی هیچ جۆرێک لە دڵنیایی نییە. ئەوان نەک هەر گەلانی داگیرکراو دەچەوسێننەوە و لە هەموو شتێکیان دادەماڵن، بەڵکوو بێڕەحمانە مامەڵە لەگەڵ مرۆڤی خۆیان، ئابووریی خۆیان، لەشکرەکانی خۆیان و خاکەکەیشیان دەکەن. لەوێ هەر کورد و گەلانی بێماڵی مینای کورد نین ڕووبەڕووی مەترسی و نادڵنیایی بەردەوامن، لەوێ سەرۆک دەوڵەت و هێزە شەڕکەرەکانی دەوڵەت�%