=KTML_Bold=پەڕڵەمانتارێکی ئێراق، سکاڵای یاسایی لەسەر وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێم و وەزیری پێشووی ئەو وەزارەتە و کۆمپانیای کار تۆماردەکات. =KTML_End=
#سۆران عومەر#، ئەندامی پەڕڵەمانی ئێراق بڵاویکردووەتەوە، (حکومەتی هەرێم و وەزارەت و وەزیری سامانە سرووشتییەکان و کۆمپانیای کار) چەندین کێڵگەی نەوتی ئێراقییان دەست بەسەردا گرتووە و نەوتەکەیان فرۆشتوەو پارەکەشیان بردووەو بۆ وەزارەتی دارایی و مووچە و پڕۆژە و خەڵکی کوردستانیان خەرج نەکردووە.
ئەو پەڕڵەمانتارە دەڵێت: لە ڕێی داواکاری گشتی ئێراقەوە داوای جوڵاندنی سکاڵای نوێ لەسەر حکومەتی هەرێم و وەزیری پێشووی سامانە سرووشتییەکان - #ئاشتی هەورامی# و کۆمپانیای کار و داوای ئەنجامی دوو سکاڵا کۆنەکەی سەر وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان دەکەم کە لە ساڵی 2010 وە کێڵگەی نەوتی خورمەڵەیان دەست بەسەرداگرتووە کە هی ئێراق بووە، لە ساڵی 2014 تاکوو 2017 دەستیان بەسەر نەوتی کێڵگەکانی بای حەسەن و هاڤانا و جمبور و خەباز و بابەگوڕگوڕدا گرتووە و نەوتەکەیان فرۆشتووە و داهاتەکەشی دیار نییە. [1]