ناو: هێما
نازناو: نیازی
ژیاننامە
هێما نیازی کەسایەتییەکی ناو سۆشیال میدیایە و (public figure) ە.
[1]
هێما نیازی حەمەعەزیز
نووسەر و ڕۆژنامەنووس
لە
24-12-198924-12-1989 لە شاری ڕانییە سەر بە پارێزگای سلێمانی لە دایک بووە. لە شەقڵاوە خوێندنی سەرەتایی دەست پێ کردووە و لە شاری هەولێر قۆناغی ناوەندی و ئامادەیی تەواوکردووە.
لە ساڵی
2012 لە کۆلێژی زانستە سیاسییەکان لە زانکۆی سلێمانی وەرگیراوە و هەر چوار ساڵەکە بە پلەی یەکەم دەرچووە.
لە زانکۆی سلێمانی ڕۆژنامەی زانین ی دەر کردووە کە ژمارەیەکی لێ بڵاو بووەتەوە.
لە ساڵی
2007 لە ڕۆژنامەی پڕووشە لە ڕانییە وەکوو نووسەر و ڕێپۆرتەر کاری کردووە. لە ساڵی
2008 لە ڕۆژنامەی ڕووماڵ وەکوو ڕیپۆرتەر و زمانەوان کاری کردووە. لە ماوەی ڕابردوودا چەندین وتار و شیکردنەوەی سیاسیی لە ڕۆژنامەکانی ئاوێنە، وشە، هەولێر، کوردستان24 بڵاو کردووەتەوە.
لە ساڵی
2017 لە ئەنستیتۆی توێژینەوە و گەشەپێدان-کوردستان irdk لە شاری هەولێر وەکوو یاریدەدەری توێژەر و نووسەر دەستی بە کار کردووە.
لە ساڵی
2022 ماستەری لە زانستە سیاسییەکان بە پلەی زۆر باشە بەدەست هێناوە و لە کۆلێژی زانستە سیاسییەکانی زانکۆی سەڵاحەددین دەستی بە کار کردووە.
لە ساڵی
2022 سەرپەرشتیی بواری زمانەوانیی گۆڤاری ئەنستیتۆی گرتووەتە ئەستۆ کە گۆڤارێکی توێژینەوەی سیاسی و ئابوورییە.
لە ساڵی
2022 وەکوو یەکێک لە ڕۆژنامەنووسانی بەڕێوەبەر لە پێگەی فەرمیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، وەک ڕێپۆرتەر و هەواڵساز دەستی بە کار کردووە.
زمانەکانی کوردی و عەرەبی و ئینگلیزی دەزانێت.
0096407501702314
ئیمەیڵ
جی مەیڵ
فەیسبووکی: هێما نیازی
[2]