لەگەڵ هاتنی وەرزی گەرما بەکارهێنانی دژە عارەقکردنەوە دەبێت بە پێداویستییەکی گرنگ، بۆ ئەو شوێنانەی جەستە کە عارەق دەکەنەوە، نەک تەنیا ژێر باڵ، بەڵکوو بۆ کۆمەڵێک بەشی دیکەی جەستە، کە پێویستە بەکاربهێنرێت بۆیان.
=KTML_Bold=1. ڕوخسار=KTML_End=
ڕەنگە ئەمە نامۆ بێت بۆ تۆ، بەڵام پێویستە بۆ ڕوخسارت بەکاریبهێنیت، گرنگە سرووشتی بێت، وەکوو ئاوی گوڵ، بۆ ئەوەی زیپکەی ڕوخسار وشک بکات و بەکتریاکانی سەر پێست لەناوبدات.
=KTML_Bold=2. پاژنە=KTML_End=
کاتێک پێڵاوێکی بەرز دەکڕیت، بێگومان گرفتی ئەوەت هەیە کە پێت دەگرێت و ئازارت دەدات، ئەگەر کەمێک لە دژە ئارەقکردنەوە بدەیت لە پاژنەی پێت، ئەو گرفتەت چارەسەر دەکات بە زویی.
=KTML_Bold=3. دەوروبەری قژ=KTML_End=
پێویستە دژە عارەقکردنەوە بەکاربهێنرێت بۆ ئەوەی عارەق لە چاوت بەدووربێت، بۆئەو مەبەستەش دەتوانیت لە هێڵی چواردەوری قژتی بدەیت.
=KTML_Bold=4. پشتی ئەژنۆ=KTML_End=
ئەو کەسانەی پاسکیلسواری دەکەن گرفتی عارەقکردنەوەیان هەیە لە پشتی ئەژنۆیان، دەکرێت بەم شێوەیە گرفتەکەیان چارەسەر بکەن.
=KTML_Bold=5. قاچ=KTML_End=
کاتێک لە هاوین قاچت لەناو پێڵاوەکەت عارەق دەکاتەوە و بۆن دەگرێت، بە بەکارهێنانی دژە عارەقکردنەوە ئەم گرفتەت چارەسەر دەبێت، تەنیا بۆ قاچت بەکاریبهێنە و چاوەڕێ بکە وشک بێتەوە پێش ئەوەی پێڵاو لەپێ بکەیت. [1]