ئەو دایکانەی منداڵیان دەبێت، بەهۆی زیادبوونی بەرپرسیارییەتی شانیان کە دایکایەتییە، کەمتر کاتیان دەبێت بۆ خۆیان و جوانییەکەیان پشتگوێ دەخەن، کە ئەمەش کارێکی هەڵەیە، بە چەند ڕێگەیەک دەتوانیت گرنگی بە خۆت بدەیت.
=KTML_Bold=1. باش بخەوە=KTML_End=
لەگەڵ ئەوەی ڕەنگە ئەمە تا ڕادەیەک کارێکی قوورس بێت کە تێرخەو ببیت، بەڵام مەحاڵ نییە، هەوڵبدە ئەو کاتانەی بە کاری بێسوود بەسەریدەبەیت، وەکوو تەماشاکردنی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان یان تەلەڤزیۆن، سەر خەو بشکێنە، چونکە ڕۆڵی کاریگەریی لەسەر جوانیی پێستت هەیە.
=KTML_Bold=2. بەباشی بخۆ و بخۆرەوە=KTML_End=
سیستمی خۆراکیت زۆر گرنگە، هەوڵبدە خواردنی تەندرووست بخۆ، هەروەها سەوزە و میوە زۆر بخۆ، ڕۆژانە هەشت پەرداخ ئاو لەبیر مەکە بۆ ئەوەی پێستت بە شێداری بمێنێتەوە.
=KTML_Bold=3. ڕۆژانە بڕۆرە دەرەوە=KTML_End=
ڕۆیشتن بە پێ و پیاسەکردن لەناو پارکێک، کارێکی ئەستەم نییە، دەتوانیت لەگەڵ منداڵەکەت ڕۆژانە نیو کاتژمێر پیاسە بکەن.
=KTML_Bold=4. کات تەرخان بکە بۆ خۆت=KTML_End=
با هاوسەرەکەت یارمەتیت بدات لە کارەکانت، ڕۆژانە لایەنی کەم کاتژمێرێک بە تەنیا بۆ خۆت تەرخان بکە، بۆ ڕێکخستنی قژت و گرنگیدان بە پێستت.
=KTML_Bold=5. لایەنی دەروونیت ئاسوودە بکە=KTML_End=
لایەنی دەروونی مرۆڤ، ڕاستەوخۆ لە ڕوخسار ڕەنگدەداتەوە، هەوڵبدە لە ڕووی دەروونییەوە ئاسوودە بیت و نیگەران نەبیت، فشاری زۆر لەسەر خۆت درووستمەکە، بەمشێوەیە دەبینیت کە چەند ڕوخسارت گەشاوەتەوە.
=KTML_Bold=6. هەر لە سەرەتاوە خۆت پشتگوێ مەخە=KTML_End=
ئەگەر ڕاستەوخۆ پاش لەدایکبوونی منداڵەکەت گرنگی بە خۆت بدەیت، دواتر لەگەڵ گەورەبوونی منداڵەکەت خۆت پشتگوێ ناخەیت، هەر بۆیە پێشتر چۆن گرنگیت بە خۆت دەدا، بەوشێوەیە بەردەوامبە. [1]