=KTML_Bold=ئەنجوومەنى وەزیرانى حکوومەتى هەرێم کۆدەبێتەوە
ئەنجوومەنی وەزیران، دواین بڕیار لە بارەى چارەنووسى تیمى یەکێتیى لە حکومەت دەدات=KTML_End=
وابڕیارە سبەى چوارشەممە #26-04-2023# ئەنجوومەنى وەزیرانى حکوومەتى هەرێمى کوردستان دوایین بڕیار لە بارەى گەڕانەوەى #قوباد تاڵەبانى# و تیمى یەکێتیی لە حکومەت بدات.
وابڕیاڕە سبەى چوارشەممە، 26ى 4ى 2023 ئەنجوومەنى وەزیرانى حکوومەتى هەرێمى کوردستان تاوتوێى ڕاپۆرتى لیژنەى تایبەت بە گەڕانەوەى قوباد تاڵەبانى و تیمى یەکێتیى لە حکومەت بکات و دوایین دەرفەت بدەنە تیمى یەکێتیى لە حکومەت.
دواى خستنەڕووى داواکاریییەکانى جێگرى سەرۆکى حکومەت لە ئەنجوومەنى وەزیران و گفتووگۆکردن بە ئەگەرى زۆرەوە #مەسرور بارزانى#، سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان دوایین دەرفەت دەدات بە گەڕانەوەى قوباد تاڵەبانى و تیمەکەى.
لە ئەگەرى نەگەڕانەوەى قوباد تاڵەبانى و تیمى یەکێتىی لە ماوەیەکى نزیکدا لە شوێنى وەزیرەکانى ئەو حزبە بە بانگهێشتی بریکاری وەزیرەکان بۆ کۆبوونەوەکانى ئەنجوومەنى وەزیران پڕدەکاتەوە. [1]