ڕۆزماری یەکێکە لەو سەوزانەی تام و بۆنێکی خۆشی هەیە و بۆ خواردن بەکاردێت، لە هەمان کاتدا بە شێوەی زەیت سوودی گرنگی هەیە بۆ قژ و پێستی سەر، گرفتەکانی چارەسەردەکات.
=KTML_Bold=سوودەکانی زەیتی ڕۆزماری بۆ قژ:=KTML_End=
1. یارمەتیی گەشەکردن و درێژبوونەوەی تاڵەکانی قژ دەدات.
2. سوڕی خوێن لە سەردا چالاک دەکات، ئەمەش یارمەتیی قژ دەدات تاڵەکانی ئەستوور و بەهێزببن.
3. هەوکردن و کەڕوو و بەکتریا لە پێستی سەردا لەناودەبات، چونکە دژە بەکتریا و هەوکردنە.
4. چارەسەری کەچەڵییە، ڕێگری دەکات لە هەڵوەرینی قژ.
=KTML_Bold=ئایا گونجاوە بۆ هەموو جۆرەکانی قژ؟=KTML_End=
بەڵێ، دەتوانیت زەیتی ڕۆزماری بۆ هەموو جۆرێکی قژ بەکاربێت، بەڵام ئەگەر پێستی سەرت هەستیارە، دەتوانیت چڕییەکەی کەمبکەیتەوە بەوەی کە تێکەڵی بکەیت لەگەڵ زەیتی ڕووەکی دیکە، وەکوو جۆجۆبا.
=KTML_Bold=چۆن بەکاریبهێنیت؟=KTML_End=
دەتوانیت زەیتەکە ڕاستەوخۆ بدەیت لە قژ و پێستی سەرت، مەساجی پێبکەیت تا هەموو تاڵەکانی دەیگرێت، پاشان بۆ ماوەی کاتژمێرێک یان دوو کاتژمێر جێی بهێڵە.
دەتوانیت ئەم زەیتە لەگەڵ زەیتی دیکەی وەکوو بادەم تێکەڵ بکەیت، هەفتەی چەند جارێک دووبارەی بکەیتەوە، ئەنجامەکەی باشتر لەسەر قژ دەردەکەوێت. [1]