ناونشانی بابەت: پێشانگای هونەری شێوەکاریی قوتابییانی پەیمانگەی ھونەرە جوانەکان کرایەوە
ئامادەکردنی:
سەوسەن سنەییسەوسەن سنەیی
ئەمڕۆ کاتژمێر 11ی پێش نیوەڕۆ، 26ی نیسانی 2023، لە ھۆڵی میدیای شاری
ھەولێرھەولێر ، پیشانگای ساڵانەی قوتابییانی بەشی شێوەکاریی پەیمانگەی ھونەرە جوانەکانی ھەولێر کرایەوە، کە تێیدا چەندین بەرھەمی شێوەکاریی وێنەکێشان و ھێڵکاری و پەیکەر و سیرامیکی تێدا نمایش کرابوو.
شایەنی باسە، ئەم پیشانگایە بەرھەمی یەک ساڵی قوتابییانە و کارەکانیان بە شێوازی لێکۆڵینەوەی ئەکادیمی و ھونەری ئازاد کردووە.
پیشانگاکە بە سەرپەرشتیی وەزارەتی پەورەردە کراوەتەوە و بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
[1]